پۆڵۆسی په‌یامبه‌ر ئه‌وه‌ی نه له‌لایه‌ن خه‌ڵک و نه به‌هۆی مرۆڤێكه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن ئیشۆعی مه‌سیح و خودای باوكه، كه‌وا له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌گه‌ڵمدان، بۆ وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه: به‌خشش و ئاشتیی خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆئێوه، ئه‌وه‌ی له پێناوی گوناهه‌كانمان خۆیی به‌خشی، تاكو به‌گوێره‌ی خواستی خودا و باوكمان، له‌م ڕۆژگاره خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات. تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین. پێم سه‌یره چۆن وا به خێرایی، له‌وه‌ی به به‌خششی مه‌سیح بانگیكردوون، بۆ ئینجیلێكی دیكه وه‌رده‌گه‌ڕێن! ئینجیلێكی دیكه نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت سه‌رتان لێ بشێوێنن و ئینجیلی مه‌سیح بگۆڕن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه یان فریشته‌ی ئاسمان ئینجیلێكمان پێدان، جگه له‌و ئینجیله‌ی ئێمه پێمان دان، با “ئه‌ناتیما” بێت. وه‌ک پێشتر پێمان وتوون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه: ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئینجیلێكی پێدان جگه له‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد، با “ئه‌ناتیما” بێت. ئایا ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌م، یاخود ڕه‌زامه‌ندی خودا؟ یان ئایا داوای ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵک ڕازی بكه‌م؟ ئه‌گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵک بوومایه، ئه‌وا نه‌ده‌بوومه به‌نده‌ی مه‌سیح. پێتان ده‌ڵێم، برایان، ئه‌و ئینجیله‌ی كه ڕامگه‌یاندووه، له مرۆڤه‌وه نییه. له مرۆڤیشم وه‌رنه‌گرتووه و فێریش نه‌كراوم، به‌ڵكو به ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه. چونكه سه‌ربورده‌ی منتان بیستووه له ئایینی جوو، دڕندانه وارگه‌ی خودام ده‌چه‌وسانده‌وه و هه‌وڵم داوه له‌ناوی ببه‌م. له ئایینی جوو پێش زۆربه‌ی خه‌ڵک كه‌وتم له نه‌وه‌ی خۆم، زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ دابونه‌ریتی باوكان. به‌ڵام كاتێ خودا كه له سكی دایكمه‌وه ته‌رخانی كردم و به به‌خششی خۆی بانگیكردم خۆشحاڵ بوو ڕۆڵه‌كه‌ی له مندا ده‌ربكه‌وێت، تاكو له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا موژده بده‌م، یه‌كسه‌ر ڕاوێژم به گۆشت و خوێن نه‌كرد، سه‌رنه‌كه‌وتمه یروشلایم بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من په‌یامبه‌ر بوون، به‌ڵكو ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان و دیسان گه‌ڕامه‌وه دره‌مسوق. ئینجا دوای سێ ساڵ سه‌ركه‌وتمه یروشلایم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌تڕۆس بناسم، پازده ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه. به‌ڵام جگه له یاقووی برای په‌روه‌ردگار هیچ په‌یامبه‌رێكی دیكه‌م نه‌بینی. خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه. دوایی چوومه هه‌رێمه‌كانی سوریا و قیلیقیا. به‌ڵام هێشتا له‌لای وارگه‌كانی ئیهوود كه له مه‌سیحن به ڕوخسار نه‌ناسرابووم، به‌ڵام بیستبوویان: “ئه‌وه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه، ئێستا موژده‌ی ئه‌و باوه‌ڕه ده‌دات، كه جاران له‌ناوی ده‌برد”. به‌هۆی منه‌وه خودایان شكۆدار ده‌كرد.
گه‌ڵاتیه 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 1:1-24
4 Days
This plan will explore what the letter of Galatians teaches us in four major areas. 1) WHO GOD IS: God’s character and nature 2) WHO WE ARE: the identity of humanity and/or believers 3) WHAT WE BELIEVE: core Christian doctrines 4) HOW WE LIVE: putting faith into action
5 Days
Are you caught up in doing good deeds, but missing the gospel of faith? Are you feeling discouraged by faith based in works? Paul addresses this exact issue in Galatians and explores the foundational truth of the freedom of faith in Jesus Christ. Galatians offers a celebration of the freedom of grace and re-centers your focus on the law of love in God in three parts: the gospel of grace defined, the gospel of grace examined and the gospel of grace applied.
Do you or a loved one struggle with addiction, mental illness, suicidal thoughts, or self-injury? The root of your pain may be loneliness. When you apply the practices from this reading plan, you’ll start to develop habits that move you from isolation to connection. These five days will begin to guide you, the people you love, and the community you live in toward a richer, fuller, healthier life.
Follow along as Professor R.L. Solberg guides believers who are seeking a firmer grasp on Christian truths. Learn from the Apostle Paul's message to the Galatians, bringing light to the truth of God's promise through Christ. This is a pivotal read for anyone looking to deepen their grasp on the gospel and defending it today.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان