كردار 6:8-13
كردار 6:8-13 PNTZS
كۆمه‌ڵه‌كه به یه‌ک دڵ گوێیان له‌وه ده‌گرت كه پیلیپوس ده‌یووت، كاتێ ئه‌و نیشانانه‌یان ده‌بیست و ده‌بینی كه ده‌یكرد. ڕووحی گڵاویش له زۆر كه‌س له‌وانه‌ی تیایاندا بوو به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد و ده‌رده‌چوون، زۆر گۆج و شه‌لیش چاكبوونه‌وه. جا شادییه‌كی گه‌وره ئه‌و شاره‌ی گرته‌وه. پێشتر له شاره‌كه پیاوێک هه‌بوو ناوی سیمۆن بوو، جادووی ده‌كرد و خه‌ڵكی شمرنی سه‌رسام كردبوو، ده‌یووت: من شتێكی مه‌زنم!. گه‌وره و بچووک هه‌موو دوای ده‌كه‌وتن و ده‌یانووت: “ئه‌مه‌یه هێزی مه‌زنی خودا”. ئه‌وان دوای ده‌كه‌وتن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به جادووه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوون. به‌ڵام كاتێ پیلیپوس موژده‌ی ده‌رباه‌ری پاشایه‌تی خودا و ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی پێدان، بڕوایان كرد، ژن و پیاویش عه‌مادكران. سیمۆنیش به‌خۆی باوه‌ڕی هێنا، كاتێ عه‌مادكرا دوای پیلیپوس كه‌وت، نیشانه و په‌رجوی گه‌وره‌ی ده‌بینی ده‌كرا، سه‌رسام بوو.





