لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 8:6-14

كردار 8:6-14 PNTZS

ئستیفانۆس پڕ له‌ باوه‌ڕ و هێز بوو، نیشانه‌ و په‌رجوی مه‌زنی له‌نێو گه‌لدا ده‌كرد. جا هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌و كه‌نیشته‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا كه‌نیشتی ئازادكراوان، له‌گه‌ڵ قه‌ورینێكان و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ قیلیقیا و ئاسیادان، هه‌ستان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئستیفانۆس كرد. به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌و داناییه‌ و ڕووحه‌ بكه‌ن كه‌ پێی ده‌دووا. بۆیه‌ به‌دزییه‌وه‌ پیاویان هاندا تاكو بڵێن: “ئێمه‌ بیستمان سه‌باره‌ت به‌ مووشێ و خودا كفری ده‌كرد”. ئینجا گه‌ل و پیران و ته‌وراتزانه‌كانیان جۆش دا، هاتنه‌ سه‌ری و ڕفاندیان، بۆ سه‌نهه‌دریمیان هێنا. گه‌واهیده‌ری درۆزنیان دانا، ده‌یانووت: “ئه‌م پیاوه‌ وه‌ستانی نییه‌ له‌ كفركردن دژی ئه‌م شوێنه‌ پارسا‌یه‌و ته‌ورات. چونكه‌ بیستمان ده‌یووت كه‌ ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ئه‌م شوێنه‌ تێكده‌دات و ئه‌و نه‌ریتانه‌ ده‌گۆڕێت كه‌ له‌ مووشێوه‌ وه‌رمانگرتووه‌”.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە كردار 8:6-14