كردار 17:5-41
كردار 17:5-41 PNTZS
به‌ڵام كاهینی باڵا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ڕێبازی زادوقی هه‌ستان و پڕبوون له ئیره‌یی. په‌یامبه‌رانیان گرت و فڕێیاندانه زیندانی گشتییه‌وه. به‌ڵام فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له شه‌ودا ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه و بردنییه ده‌ره‌وه، فه‌رمووی: “بڕۆن بۆ په‌رستگا و ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه به خه‌ڵكی بڵێن”. كه بیستیان، به‌یانی زوو چوونه په‌رستگا و ده‌ستیان كرد به فێركردن. ئینجا كاهینی باڵا و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌دریم و هه‌موو پیرانی نه‌وه‌ی ئیسڕائیلیان بانگ‌كرد و ناردیان له زیندان بیانهێنن. به‌ڵام كه پاسه‌وانه‌كان هاتن، له زیندان نه‌یاندۆزینه‌وه، گه‌ڕانه‌وه و هه‌واڵیان دا و وتیان: “زیندانه‌كه‌مان بینی به باشی داخرابوو، پاسه‌وانیش له‌به‌رده‌رگاكان ڕاوه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێ كردمانه‌وه كه‌سمان تیایدا نه‌بینی”. كاتێ كاهین و سه‌رۆكی پاسه‌وان و كاهینانی باڵا ئه‌مه‌یان بیست، لێیان سه‌رسام بوون: ده‌بێت ئه‌مه بگاته چی؟. ئینجا یه‌كێک هات هه‌واڵی پێ دان و وتی: “ئه‌وه‌تا ئه‌و پیاوانه‌ی فڕێتاندانه زیندان، وا له په‌رستگادا ڕاوه‌ستاون و گه‌ل فێر ده‌كه‌ن!”. ئه‌وسا سه‌رۆک و پاسه‌وانان و ڕاژه‌وانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی په‌یامبه‌رانیان هێنا، چونكه ده‌ترسان گه‌ل به‌ردبارانیان بكه‌ن. كاتێ ئه‌وانیان هێنا له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریمدا ڕایانگرتن، كاهینی باڵا لێی پرسین: “به توندی فه‌رمانمان پێ نه‌كردن كه خه‌ڵكی به‌م ناوه فێر نه‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌تا یروشلایمتان له فێركردنه‌كانتان پڕ كردووه و ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌و پیاوه بخه‌نه ئه‌ستۆمان”. په‌تڕۆس و په‌یامبه‌ران وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ده‌بێت خودا له خه‌ڵک زیاتر گوێڕایه‌ڵی بكرێت. خوداوه‌ندی باوكانمان ئیشۆعی هه‌ستانده‌وه، ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر ته‌خته‌دار كوشتتان. خودا ئه‌می وه‌ک سه‌رۆک و ڕزگاریده‌ر به ده‌سته‌ڕاستی خۆی به‌رزی كرده‌وه، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه به ئیسڕائیل ببه‌خشێت. ئێمه گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕووحی پارساش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕه بوون، ویستیان بیانكوژن. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌ک ناوی گه‌ملیئێل بوو، ڕابیی ته‌ورات و ڕێزدار بوو له‌لای هه‌موو گه‌ل، له سه‌نهه‌دریم هه‌ستا و فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌یامبه‌ران ببردرێنه ده‌ره‌وه. ئینجا پێی وتن: “پیاوانی ئیسڕائیل، ئاگاداری خۆتان بن له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ به‌م پیاوانه‌ی بكه‌ن. چونكه پێش ئه‌م ڕۆژانه توداس هه‌ستا و خۆی به شتێک داده‌نا، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاو لێی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كوژرا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاو بوونه‌وه، بوونه هیچ. دوای ئه‌مه‌ش له ڕۆژانی ناونووسینه‌كه‌دا ئیهوودای گلیلای هه‌ستا و خه‌ڵكانێكی به‌دوای خۆیدا له‌خشته برد، ئه‌ویش له‌ناوچوو و ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون په‌رته‌وازه بوون. ئێستاش پێتان ده‌ڵێم: له‌م پیاوانه دوور بكه‌ونه‌وه و لێیانگه‌ڕێن! چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه یاخود ئه‌م كاره له خه‌ڵكه‌وه بێت، ئه‌وا تێكده‌چێت. ئه‌گه‌ریش له خوداوه بێت، ناتوانن تێكی بده‌ن، ئه‌گینا خۆتان ده‌بیننه‌وه دژی خودا ده‌جه‌نگن”. جا به قسه‌یان كرد، ئیتر په‌یامبه‌رانیان بانگ‌كرد و قامچییان لێدان، ڕایانسپاردن ناوی ئیشۆع نه‌هێنن، ئینجا ئازادیان كردن. به‌ڵام ئه‌وان به دڵشادییه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریم ده‌رچوون، چونكه وا دانران شایانی ئه‌وه بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت.





