لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 26:26-32

كردار 26:26-32 PNTZS

چونكه‌ ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه‌ ده‌زانێت، بڕوا ناكه‌م هیچ له‌مانه‌ له‌لای شاراوه‌ بێت، چونكه‌ له‌ سووچێک نه‌كراوه‌. ئه‌گریپاسی پاشا، باوه‌ڕت به‌ پێغه‌مبه‌ران هه‌یه‌؟ من ده‌زانم باوه‌ڕت هه‌یه‌”. ئه‌گریپاس به‌ پۆڵۆسی وت: “ده‌ته‌وێت به‌م كاته‌ كه‌مه‌ قه‌ناعه‌تم پێ بهێنی ببمه‌ مه‌سیحی؟” پۆڵۆس وتی: “كاتی كه‌م یان زۆر، له‌ خودا ده‌پاڕامه‌وه‌ نه‌ک ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ک منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه‌”. كاتی ئه‌مه‌ی وت، پاشا و فه‌رمانڕه‌وا و به‌رنیكی و ئاماده‌بووان هه‌ستان، ڕۆیشتن و به‌ یه‌كتریان وت: “ئه‌م كابرایه‌ شتێكی نه‌كردووه‌ شایانی مه‌رگ یان كۆتكردن بێت”. ئه‌گریپاس به‌ پستۆسی وت: “ئه‌گه‌ر ئه‌م كابرایه‌ داواكارییه‌كه‌ی نه‌دابووایه‌ قه‌یسه‌ڕ، ده‌كرا ئازاد بكرایه‌”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان