“من جووم، له ته‌رسوسی قیلیقیا له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌م شاره‌دا گه‌وره بووم، له‌به‌رده‌ستی گه‌ملیئێل به توندی به‌گوێره‌ی ته‌وراتی باوكانمان فێركراوم. زۆر دڵگه‌رم بووم بۆ خودا، وه‌ک هه‌مووتان ئه‌مڕۆ. تاكو مردن ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه، ژن و پیاوم ده‌گرت و ڕاده‌ستی زیندانم ده‌كردن، وه‌كو كاهینی باڵا و هه‌موو پیران گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. په‌یامم بۆ برایانی دره‌مسوق له‌وان وه‌رگرت، چووم تاكو ئه‌وانه‌ی ئه‌وێش به به‌ندكراوی بهێنمه یروشلایم تاكو سزا بدرێن. ئه‌وه‌بوو كاتێ ده‌ڕۆیشتم و له نیوه‌ڕۆدا له دره‌مسوق نزیک ده‌بوومه‌وه، له‌ناكاو له ئاسمانه‌وه ڕووناكییه‌كی مه‌زن له ده‌وروبه‌رم دره‌وشایه‌وه. كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی و گوێم له ده‌نگێک بوو پێی فه‌رمووم: شاوول! شاوول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟ وه‌ڵامم دایه‌وه: گه‌وره‌م، تۆ كێی؟ پێی فه‌رمووم: من ئیشۆعی ناسڕه‌تیم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. هاوڵانم ڕووناكییه‌كه‌یان بینی و ترسیان لێ نیشت، به‌ڵام له‌و ده‌نگه تێنه‌گه‌یشتن كه قسه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كرد. وتم: ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چی بكه‌م؟ په‌روه‌ردگار پێی فه‌رمووم: هه‌سته بڕۆ دره‌مسوق، له‌وێ هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆت دانراوه بیكه‌یت، پێت ده‌ووترێ. جا له‌به‌ر هێزی ڕووناكییه‌كه نه‌مده‌بینی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ده‌ستیان گرتم و هێنامیانه دره‌مسوق. پیاوێک به ناوی خنه‌نیا، به‌گوێره‌ی ته‌ورات له‌خواترس بوو، هه‌موو جووی ئه‌وێ گه‌واهییان بۆ ده‌دا. هاته لام، وه‌ستا و پێی وتم: شاوولی برام، ببینه! یه‌كسه‌ر ئه‌وم بینی. ئینجا وتی: خودای باوكانمان هه‌ڵیبژاردووی تاكو خواستی بزانیت، هه‌روه‌ها بێتاوانه‌كه ببینیت و گوێت له وشه‌ی زاری ئه‌و بێت. چونكه تۆ بۆ هه‌موو خه‌ڵک ده‌بیته گه‌واهیده‌ری ئه‌و، به‌وه‌ی بینیت و بیستت. ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته عه‌ماد بكه و به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بانگه‌واز بكه و گوناهه‌كانت بشۆره‌وه. ئه‌وه‌بوو كه بۆ یروشلایم گه‌ڕابوومه‌وه و له په‌رستگا نوێژم ده‌كرد، له‌هۆشی خۆم چووم، په‌روه‌ردگارم بینی و پێی فه‌رمووم: خێراكه! به په‌له له یروشلایم بڕۆ ده‌ره‌وه، چونكه گه‌واهییه‌كه‌ت كه سه‌باره‌ت به منه وه‌ریناگرن. منیش وتم: په‌روه‌ردگار، خۆیان ده‌زانن له هه‌موو كه‌نیشته‌كان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به تۆ هه‌بوو، ده‌مگرتن و لێم ده‌دان. كاتێ خوێنی ئستیفانۆسی گه‌واهیده‌ری تۆ ڕژا، من ڕاوه‌ستابووم، ڕازی بووم و پارێزگاریم له جلوبه‌رگی بكوژانی ده‌كرد. پێی فه‌رمووم: بڕۆ! بۆ دوور ده‌تنێرم، بۆ نه‌ته‌وه‌كان”.
كردار 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 3:22-21
3 Days
God is at work in our lives every day. We have so many stories to tell. Our stories build bridges that help people relate to the gospel, they remind us to rely on His power, not our own, and they stir up our hearts in praise. Check out this short plan for some inspiration to share your story.
4 Days
The Bible tells us to always be prepared to give an answer about our faith to everyone who asks (1 Peter 3:15). But writing a testimony is difficult and most of us have never done it. With this reading plan, we want to change that and also help write your testimony of faith. Read this plan, and then visit our website listed at the end of Day 4 of the reading plan to get started.
5 Days
Your testimony is a powerful tool we should all be able to share with others. Even if you have never shared your story, this Bible reading plan can help you to discover the why, the how, and the who of sharing your testimony. Whether you are a new follower of Jesus or have walked with Jesus for a long time, you have a story. Go and tell your story.
In 50 carefully selected passages from the Bible, you will discover the essential question Paul asked the Lord while he was traveling to Damascus: "What shall I do, Lord?" Have you ever asked yourself, "What difference am I making with my life?" On some level, we all struggle to find our own answer to that fundamental question. The search for significance is the underlying motivation for virtually all human activity.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان