كاتێ لێیان جیابووینه‌وه، به ده‌ریادا ڕێک به‌ره‌و كووس ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕۆدس له‌وێشه‌وه بۆ پاترا. له‌وێ كه‌شتییه‌كمان بینی ده‌چووه پۆنیقێ، سواربووین و ڕۆیشتین. ئینجا سه‌ردانی قوبڕسمان كرد و به‌لای چه‌پدا به‌جێمان هێشت، به‌ره‌و سوریا ده‌چووین و گه‌یشتینه سووڕ، چونكه كه‌شتییه‌كه باره‌كه‌ی له‌وێ داده‌گرت. له‌وێ قوتابییه‌كانمان بینی و حه‌وت ڕۆژ ماینه‌وه، به ڕووح تكایان له پۆڵۆس ده‌كرد سه‌رنه‌كه‌وێته یروشلایم. به‌ڵام كاتێ ماوه‌مان ته‌واو بوو، ده‌رچووین و به‌ڕێكه‌وتین، هه‌موویان تاكو ده‌ره‌وه‌ی شار به ژن و منداڵیانه‌وه ڕه‌وانه‌یان كردین. له كه‌ناره‌كه چۆكمان دادا و نوێژمان كرد. پاشان ماڵئاواییمان له یه‌كتری كرد و سواری كه‌شتییه‌كه بووین، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان. كه له سووڕه‌وه گه‌شتی نێو ده‌ریاكه‌مان كۆتایی پێ هات، گه‌یشتینه ته‌لمیئوس، سڵاومان له برایان كرد و ڕۆژێک له‌لایان ماینه‌وه. بۆ به‌یانی هاتینه قه‌یسه‌ڕییه و چووینه ماڵی پیلیپوسی موژده‌ده‌ر، كه یه‌كێكه له حه‌وته‌كه، له‌لای ماینه‌وه. ئه‌م چوار كچی پاكیزه‌ی هه‌بوو پێشبینییان ده‌كرد. كه چه‌ندین ڕۆژ ماینه‌وه، پێغه‌مبه‌رێک به ناوی ئاگابۆس له ئیهوودوه هات. هاته لامان و پشتێنه‌كه‌ی پۆڵۆسی برد، ده‌ست و پێی خۆی به‌سته‌وه و وتی: “ڕووحی پارسا ئه‌مه ده‌فه‌رمووێ: خاوه‌نی ئه‌م پشتێنه، جووه‌كان ئاوا له یروشلایم ده‌یبه‌ستنه‌وه و ده‌یده‌نه ده‌ست نه‌ته‌وه‌كان”. كاتێ ئه‌مه‌مان بیست، ئێمه و دانیشتووانی ئه‌وێ، لێی پاڕاینه‌وه نه‌چێته یروشلایم. پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: “چیتانه، ده‌گریێن و دڵم ده‌شكێنن؟ ئاماده‌م نه‌ک ته‌نها به‌ند بكرێم، به‌ڵكو له‌پێناوی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له یروشلایم بشمرم”. كه قه‌ناعه‌تی نه‌هات، بێده‌نگ بووین و وتمان: “با به خواستی په‌روه‌ردگار بێت”. دوای ئه‌و ڕۆژانه ئاماده‌كاریمان كرد و سه‌ركه‌وتینه یروشلایم. هه‌ندێک قوتابی قه‌یسه‌ڕییه‌ش له‌گه‌ڵمان هاتن و ئێمه‌یان برده لای مه‌ناسۆن، كه قوبڕسییه و قوتابییه‌كی كۆنه، تاكو له‌لای بمێنینه‌وه. كاتێ گه‌یشتینه یروشلایم، برایان به خۆشییه‌وه پێشوازییان لێكردین. ڕۆژێک دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته لای یاقوو، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون. پۆڵۆس سڵاوی لێ‌كردن و یه‌ک به یه‌كی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه خودا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا به‌هۆی ڕاژه‌كه‌ی كردی. كه گوێیان لێ‌بوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: “برا تۆ ده‌بینیت به هه‌زاران هه‌ن له‌نێو جووه‌كاندا باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن. وایان بیستووه كه تۆ هه‌موو ئه‌و جووانه‌ی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له مووشێ و پێیان ده‌ڵێی كوڕانیان خروسه‌بڕان نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین.
كردار 21 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 21
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:21-21
5 Days
In 50 carefully selected passages from the Bible, you will discover the essential question Paul asked the Lord while he was traveling to Damascus: "What shall I do, Lord?" Have you ever asked yourself, "What difference am I making with my life?" On some level, we all struggle to find our own answer to that fundamental question. The search for significance is the underlying motivation for virtually all human activity.
6 Days
Explore the Book of Acts in a 6-day plan that follows the early church's Spirit-led mission across geographies. Experience the growth from Jerusalem to Rome, understanding the Holy Spirit's crucial role in guiding and expanding the gospel's reach. This journey invites you to embrace the Spirit's leadership in fulfilling God’s global mission today.
7 Days
The message of the Gospel contains such power in it that becomes an unstoppable force. Join the apostles in the fulfillment of the Great Commission. The struggles and opposition they faced are no different from the ones we encounter today. Learn from them, be inspired and filled with the power of the Holy Spirit to become an ambassador of the Kingdom of God–be unstoppable!
10 Days
We all know that we should read our Bible, pray, and be the church, but what if we actually started doing that? Zúme Accountability Groups are small groups of 2 to 4 people that don’t just want to be hearers of the word, but doers! If you want simple and practical “HOW TO” steps to be and do what Jesus called, commanded, and created us for then start this plan.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان