ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، ئیهوود و قاپودقیا، پونتوس و ئاسیا، پرۆگیا و په‌مپۆلیا، میسڕ و ده‌ڤه‌ره‌كانی لیبیا ڕووه‌و قه‌ورینێین، هه‌روه‌ها لایده‌كانی ڕۆما جوو و به‌جووبوو قرێتێی و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه به زمانی خۆمان باسی كرداره مه‌زنه‌كانی خودا ده‌كه‌ن!”. هه‌موو سه‌رسام و حه‌په‌سا بوون، به یه‌كتریان ده‌ووت: “ده‌بێ ئه‌مه چی بێت؟” هه‌ندێكی دیكه به گاڵته پێكردنه‌وه ده‌یانووت: “مه‌یی نوێیان زۆر خواردۆته‌وه”. په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یازده‌كه ڕاوه‌ستا، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و پێی وتن: “ئه‌ی پیاوانی جوو و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له یروشلایم دانیشتوون، با ئه‌مه له‌لاتان زانراو بێت و گوێ له قسه‌كانم بگرن، چونكه وه‌ک بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌مانه سه‌رخۆش نین، چونكه كاژێر سێی ڕۆژه! به‌ڵكو به‌هۆی یۆئیل پێغه‌مبه‌ر وتراوه: {خودا ده‌فه‌رمووێ: له ڕۆژانی پایاندا ڕووحم به‌سه‌ر هه‌موو ئاده‌میزاداندا ده‌ڕێژم. كوڕان و كچانتان پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كانتان بینین ده‌بینن، پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن. ته‌نانه‌ت به سه‌ر كۆیله و كه‌نیزه‌كانیشم، له‌و ڕۆژانه‌دا ڕووحم ده‌ڕێژم وئه‌وانیش پێشبینی ده‌كه‌ن. له سه‌ره‌وه له ئاسمان كاری سه‌یر وله خواره‌وه له‌سه‌ر زه‌وی په‌رجو ده‌كه‌م: خوێن و ئاگر و ستوونی دووكه‌ڵ. خۆر ده‌بێته تاریكی ومانگیش ده‌بێته خوێن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی مه‌زن و به‌ناوبانگی په‌روه‌ردگار بێت. جا هه‌ر كه‌سێک به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه بپاڕێته‌وه، ڕزگاری ده‌بێت} . پیاوانی ئیسڕائیل، گوێ له‌م قسانه بگرن: ئیشۆعی ناسڕه‌تی پیاوێكه بۆتان سه‌لمێندرا، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجو كه خودا له نێو ئێوه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجامی دا، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن. ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا ڕاده‌ستتان كرد، به ده‌ستی گوناهباران له‌خاچتان دا و كوشتتان. ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه و له ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه نه‌ده‌كرا له چنگیدا بمێنێته‌وه. چونكه داوید ده‌رباه‌ری ده‌ڵێ: {هه‌میشه په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌مم ده‌بینی، ئه‌و له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه، تاكو نه‌هه‌ژێم. بۆیه دڵشاد بووم و زمانم له هه‌ڵهه‌ڵه‌دایه، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌م له هیوادا نیشته‌جێیه، چونكه تۆ گیانم له دۆڵی بێبندا به‌جێ ناهێڵیت، هه‌روه‌ها ناهێڵیت تاقانه‌ی پارسا‌ی خۆت بۆگه‌نی ببینێت. ڕێگاكانی ژیانت پێ ناساندم، له‌گه‌ڵ ڕووی خۆت دڵم پڕی شادی ده‌كه‌یت} . برایان، ڕێگا دراوه به ئاشكرا پێتان بڵێم كه داویدی باوكمان مرد و نێژرا، گۆڕه‌كه‌شی تاكو ئه‌مڕۆ له‌لامانه. ئه‌ویش كه پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا به سوێند، سوێندی بۆ خواردووه كه له به‌رهه‌می پشتی ئه‌و به‌پێی جه‌سته مه‌سیح له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی داده‌نیشێت. پێشبینیی كرد و باسی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحه‌كه‌ی كرد، كه نه له دۆڵی بێبندا به‌جێ هێڵدرا و نه جه‌سته‌شی بۆگه‌نی بینی. ئه‌م ئیشۆعه خودا هه‌ستاندیه‌وه، ئێمه‌ش هه‌موومان گه‌واهیده‌رین بۆی. ئینجا بۆ لای ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه و به‌ڵێنی ڕووحی پارسا‌ی له باوكه‌وه وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه ده‌یبینن و ده‌یبیستن. داوید بۆ ئاسمان به‌رز نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو خۆی ده‌ڵێت: { په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێیه‌كانت}. جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه له‌خاچتان دا، خودا كردییه په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو، دڵیان كون بوو، به په‌تڕۆس و هه‌موو په‌یامبه‌رانیان وت: “برایان، چی بكه‌ین؟” په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. چونكه به‌ڵێنه‌كه بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”. به زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه چه‌وته ڕزگار بكه‌ن”. جا به خۆشییه‌وه قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه پاڵ.
كردار 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 9:2-41
3 Days
The book of Acts is the exciting story of the advance of God's Kingdom in the early days of the church. Today, the book of Acts is still happening in many places around the world. This reading plan links stories from Acts in the Bible with real stories today.
Did you know that there are different forms of speaking in tongues? In this plan, you will learn what they are for and if they are for everyone. Dive into the Bible with Johan Toet and discover the beautiful promise of God about the language of tongues.
4 Days
How can the church grow spiritually and numerically when persecution hits? The Jerusalem church faced immense persecution, yet the people of God grew in strength and in numbers and impacted the world. What were some factors that helped them stay the course and multiply even more?
In the “How To Change The World” curriculum, we're going to take a closer look at the second chapter in the book of Acts and discover how seeking God's will, teaching God's Word, enjoying God's grace, and serving God's people shaped the early church.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان