كردار 36:2-41
كردار 36:2-41 PNTZS
جا با هه‌موو ماڵی ئیسڕائیل به دڵنیایی بزانن، ئه‌م ئیشۆعه‌ی ئێوه له‌خاچتان دا، خودا كردییه په‌روه‌ردگار و مه‌سیح”. كاتێ گوێیان لێ‌بوو، دڵیان كون بوو، به په‌تڕۆس و هه‌موو په‌یامبه‌رانیان وت: “برایان، چی بكه‌ین؟” په‌تڕۆس پێی وتن: “تۆبه بكه‌ن، با هه‌ریه‌كه‌تان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه عه‌ماد بكرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاریی ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. چونكه به‌ڵێنه‌كه بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورن، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان بانگییان ده‌كات”. به زۆر قسه‌ی دیكه‌ش گه‌واهیی بۆ دان و ئامۆژگاریی ده‌كردن و ده‌یووت: “خۆتان له‌م نه‌وه چه‌وته ڕزگار بكه‌ن”. جا به خۆشییه‌وه قسه‌كه‌یان وه‌رگرت و عه‌مادكران، له‌و ڕۆژه‌دا نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س هاتنه پاڵ.





