كه ڕۆژی په‌نجایه‌مین داهات، هه‌موو پێكه‌وه له یه‌ک شوێندا بوون، له‌ناكاو ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه وه‌ک ڕه‌شه‌با هات، ئه‌و ماڵه‌ی پڕكرد كه تیایدا دانیشتبوون. ئینجا چه‌ند زمانێكی دابه‌شبوو وه‌ک ئاگر بۆیان ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان نیشته‌وه. هه‌موویان پڕبوون له ڕووحی پارسا و به زمانه‌كانی دیكه قسه‌یان كرد، وه‌ک ڕووح پێی به‌خشین. جووی له‌خواترسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ئاسمان له یروشلایم نیشته‌جێ ببوون. كاتێ ده‌نگه‌كه هات، جه‌ماوه‌ر كۆبوونه‌وه و په‌شێو بوون، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان گوێی له زمانی خۆی ده‌بوو پێی ده‌دووان. هه‌مووان حه‌په‌سابوون و به سه‌رسامییه‌وه به‌یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه ده‌كه‌ن گلیلایی نین؟ ئه‌ی چۆن هه‌ریه‌كه‌مان گوێی له زمانی خۆی ده‌بێت كه لێی له‌دایكبووه؟ ئێمه‌ی خه‌ڵكی په‌رتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، ئیهوود و قاپودقیا، پونتوس و ئاسیا، پرۆگیا و په‌مپۆلیا، میسڕ و ده‌ڤه‌ره‌كانی لیبیا ڕووه‌و قه‌ورینێین، هه‌روه‌ها لایده‌كانی ڕۆما جوو و به‌جووبوو قرێتێی و عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه به زمانی خۆمان باسی كرداره مه‌زنه‌كانی خودا ده‌كه‌ن!”. هه‌موو سه‌رسام و حه‌په‌سا بوون، به یه‌كتریان ده‌ووت: “ده‌بێ ئه‌مه چی بێت؟” هه‌ندێكی دیكه به گاڵته پێكردنه‌وه ده‌یانووت: “مه‌یی نوێیان زۆر خواردۆته‌وه”. په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یازده‌كه ڕاوه‌ستا، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و پێی وتن: “ئه‌ی پیاوانی جوو و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له یروشلایم دانیشتوون، با ئه‌مه له‌لاتان زانراو بێت و گوێ له قسه‌كانم بگرن، چونكه وه‌ک بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌مانه سه‌رخۆش نین، چونكه كاژێر سێی ڕۆژه! به‌ڵكو به‌هۆی یۆئیل پێغه‌مبه‌ر وتراوه: {خودا ده‌فه‌رمووێ: له ڕۆژانی پایاندا ڕووحم به‌سه‌ر هه‌موو ئاده‌میزاداندا ده‌ڕێژم. كوڕان و كچانتان پێشبینی ده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كانتان بینین ده‌بینن، پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن. ته‌نانه‌ت به سه‌ر كۆیله و كه‌نیزه‌كانیشم، له‌و ڕۆژانه‌دا ڕووحم ده‌ڕێژم وئه‌وانیش پێشبینی ده‌كه‌ن.
كردار 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:2-18
3 Days
The book of Acts is the exciting story of the advance of God's Kingdom in the early days of the church. Today, the book of Acts is still happening in many places around the world. This reading plan links stories from Acts in the Bible with real stories today.
4 Days
Imagine: a movement of God so deep and powerful that the multitudes worshipped, prayed, and praised God together. David Bradshaw’s four-day devotional plan will tell readers of the amazing encounter the masses are having with Christ and will guide you to seek the presence of God unlike you ever have before.
Jesus has called us to be That Church, the salt and light of the world. That Church who are a beacon of hope in our communities, and who love people even when it's inconvenient. Come with us in this 4 day devotional and see how That Church- empowered by the Holy Spirit, can make a Kingdom difference to the world around us.
The Ripple Effect is the impact and effect of the death, resurrection and ascension of Jesus upon the world, and especially upon the Church. In the Great commission Jesus gave us a command to go, and through this devotional we will explore how the Church is purposed to gather and then to scatter in fulfilling this mission.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان