كردار 22:17-29
كردار 22:17-29 PNTZS
پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وه‌ستا و وتی: “پیاوانی ئه‌تینۆس! ده‌بینم له هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر دیندارن”. چونكه كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: “بۆ خودای نه‌ناسراو”. جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ده‌یپه‌رستن و نایناسن. ئه‌و خوداوه‌نده‌ی جیهان و هه‌موو شته‌كانی نێوی ئافراندووه، كه په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وییه و له په‌رستگای ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت. به ده‌ستی مرۆڤ ڕاژه ناكرێت وه‌ک پێویستی به شتێک بێت، چونكه ئه‌و به خۆی ژیان و هه‌ناسه و هه‌موو شتێک ده‌داته هه‌مووان. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی له یه‌كێک دروستكردووه، تاكو له‌سه‌ر هه‌موو ڕووی زه‌وی نیشته‌جێ بن، كات و سنووره‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌وانی داناوه و دیاری كردووه، تاكو به‌دوای خودا بگه‌ڕێن، به‌ڵكو بیگه‌نێ و بیدۆزنه‌وه، هه‌رچه‌نده له هه‌ر یه‌كێكمان دوور نییه. چونكه له‌ودا ده‌ژین و ده‌جووڵێین و هه‌ین. وه‌ک هه‌ندێک شاعیرانتان وتیان: “ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وین”. بۆیه جا كه نه‌وه‌ی خوداین، پێویسته بیرنه‌كه‌ینه‌وه كه خودایه‌تی له په‌یكه‌ری زێڕ یان زیو یان به‌ردینه، كه داهێنان و كارده‌ستی مرۆڤ نیگاری كێشاوه.





