كاتێ پۆڵۆس له ئه‌تینۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، له ڕووحیدا هه‌ڵچوو كه بینی شاره‌كه پڕه له بت. بۆیه له كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه تووشیان ده‌هات. هه‌ندێک فه‌یله‌سوفی ئه‌پیقۆری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێک ده‌یانووت: “ئه‌م چه‌نه‌بازه ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “دیاره بانگه‌واز بۆ خوداوه‌ندێكی نامۆ ده‌كات”. چونكه موژده‌ی ئیشۆع و هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌دا. ئینجا بردییانه ئاریۆپاگۆس و وتیان: “ده‌توانین بزانین ئه‌م فێركردنه نوێیه چییه باسی ده‌كه‌یت؟ چونكه شتی نامۆت لێ ده‌بیستین و ده‌مانه‌وێت واتاكه‌ی بزانین”. چونكه هه‌موو ئه‌تینۆسییه‌كان و بێگانه‌كانی تێدا ده‌ژیان، ده‌رفه‌تیان بۆ هیچ شتێک نه‌ده‌دا جگه له باس یان بیستنی شتی نوێ. پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وه‌ستا و وتی: “پیاوانی ئه‌تینۆس! ده‌بینم له هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر دیندارن”. چونكه كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: “بۆ خودای نه‌ناسراو”. جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ده‌یپه‌رستن و نایناسن. ئه‌و خوداوه‌نده‌ی جیهان و هه‌موو شته‌كانی نێوی ئافراندووه، كه په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وییه و له په‌رستگای ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت. به ده‌ستی مرۆڤ ڕاژه ناكرێت وه‌ک پێویستی به شتێک بێت، چونكه ئه‌و به خۆی ژیان و هه‌ناسه و هه‌موو شتێک ده‌داته هه‌مووان.
كردار 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 16:17-25
3 Days
Discover what Apostle Paul says about God as The Creator in Streetlights' 3-part Video Bible Study, based on the Book of Acts.
5 Days
The calling of every Christian is to share the life changing message of Jesus. This 5-day plan offers practical guidance on how you can follow this calling every day and see Jesus impact the lives of those around you who need to know him.
Bearing Witness to the Truth of Christ in a Pluralistic, Globalized World
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Continue with the sixteenth part "The Travels of Paul." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان