ده‌نگه‌كه دووباره له ئاسمانه‌وه فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی خودا پێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ. ئه‌مه سێباره بووه‌وه و هه‌موو شته‌كان بۆ ئاسمان ڕاكێشرانه‌وه. ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر سێ پیاو له‌پێش ئه‌و ماڵه ڕاوه‌ستان كه تیایدا بووم، له قه‌یسه‌ڕییه‌وه بۆ لام نێردرابوون، ڕووح پێی فه‌رمووم كه بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم ڕۆیشتن و چووینه ماڵی پیاوه‌كه. ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه چۆن فریشته‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بینیوه ڕاوه‌ستاوه و وتوویه‌تی: بنێره بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا كه نازناوی په‌تڕۆسه، ئه‌و قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كات به‌هۆیه‌وه خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت. كاتێ ده‌ستم كرد به قسه‌كردن، ڕووحی پارسایان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ک له سه‌ره‌تادا هاته سه‌ر ئێمه‌ش. فه‌ردمووده‌كه‌ی په‌روه‌ردگارم بیرهاته‌وه كه فه‌رمووی: یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی ده‌كرد، به‌ڵام ئێوه به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن. جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێت هه‌روه‌ک به ئێمه‌ی داوه كه باوه‌ڕمان به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار هێنا، ئیتر من كێم؟ ئایا ده‌توانم ڕێگا له خودا بگرم؟” كاتێ ئه‌مه‌یان بیست، بێده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “كه‌واته خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به نه‌ته‌وه‌كانیش به‌خشیوه!”. ئینجا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئستیفانۆسدا هات په‌رشوبڵاو بوونه‌وه، په‌ڕینه‌وه بۆ پۆنیقێ و قوبڕس و ئینتیاكیا، باسی وشه‌كه‌یان بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد، بۆ جوو نه‌بێت. به‌ڵام هه‌ندێكیان خه‌ڵكی قوبڕس و قه‌ورینێ بوون، كاتێ هاتنه ئینتیاكیا، قسه‌یان بۆ یۆنانییه‌كان ده‌كرد و موژده‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاریان ده‌دا. ده‌ستی په‌روه‌ردگاریان له‌گه‌ڵ بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان هێنا و بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕانه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته گوێی وارگه‌ی یروشلایم، ئه‌وانیش به‌رنڤایان بۆ ئینتیاكیا نارد. كاتێ گه‌یشت و به‌خششی خودای بینی، دڵشاد بوو، هه‌مووانی هاندا كه به دڵ له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن، چونكه پیاوچاک بوو، پڕبوو له ڕووحی پارسا و باوه‌ڕ. كۆمه‌ڵێكی زۆریش هاتنه پاڵ په‌روه‌ردگاره‌وه. ئه‌وسا به‌رنڤا چووه ته‌رسوس تاكو به‌دوای شاوولدا بگه‌ڕێت، كاتێ دۆزییه‌وه بۆ ئینتیاكیای هێنا. ئیتر ساڵێكی ته‌واو له وارگه كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆریان فێركرد. یه‌كه‌مجاریش له ئینتیاكیا قوتابییه‌كان ناویان لێ‌نرا مه‌سیحی. له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌ندێک پێغه‌مبه‌ر له یروشلایمه‌وه هاتنه ئینتیاكیا، یه‌كێک له‌وان ناوی ئاگابۆس بوو، به‌هۆی ڕووحه‌وه پێشبینی كرد كه برسێتییه‌كی مه‌زن هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می قله‌ودییوس قه‌یسه‌ڕیش ڕوویدا. بۆیه قوتابییه‌كان بڕیاریان دا هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی توانای شتێک بنێرێت بۆ ئه‌و برایانه‌ی له ئیهوود ده‌ژین. جا وایان كرد و به ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.
كردار 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 9:11-30
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Continue with the fifteenth part "The Church Is Born." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
5 Days
More so than at any other time in history, it is easy to get a message to someone. We can pick up a phone, and a few taps later, someone can know where we are, see a picture of us, or know what we want for dinner! Only the most important messages stand the test of time.
In Acts we see the apostles criticized and persecuted from outside the church. But what happens when it comes from within? This 5-day plan continues a journey through the book of Acts, the Bible’s gripping sequel of Jesus at work in the life of his followers as he expands his kingdom to the ends of the earth. It’s a journey on what it means to be a Christian. It’s a story in which you have a role to play.
Do you struggle to discern God’s voice in the decisions and challenges you face? God is always speaking--the key is discovering the unique way He speaks to each of us, which is your unique prophetic personality. This 5-day plan will help you receive guidance in hearing God and gaining a deeper understanding of yourself and others.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان