به‌ڕێز تیئۆپیلا، له سیپاره‌ی یه‌كه‌ممدا ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیشۆع ده‌ستی پێكرد بیكات و فێری بكات نووسیومه، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی تیایدا به‌رزبووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به ڕووحی پارسا ئه‌و په‌یامبه‌رانه‌ی ڕاسپارد كه هه‌ڵیبژاردن. دوای ئازار چێژتنی به به‌ڵگه‌ی زۆر به زیندوویی خۆی پیشاندان، له ماوه‌ی چل ڕۆژدا بۆیان ده‌ركه‌وت و سه‌باره‌ت به پاشایه‌تیی خودا بۆیان دوا. كاتێ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه، ڕایسپاردن كه “یروشلایم به‌جێ مه‌هێڵن، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كه‌ی باوک بكه‌ن كه له منه‌وه بیستتان. چونكه یوخه‌ننه‌ن به ئاو عه‌مادی كرد، به‌ڵام ئێوه پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م به ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن”. ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه كۆببوونه‌وه لێیان پرسی و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ئایا له‌م كاته‌دا پاشایه‌تی بۆ ئیسڕائیل ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟” پێی فه‌رموون: “بۆتان نییه ئه‌و كات و سه‌رده‌مانه بزانن كه باوک به ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایناون. به‌ڵام كاتێ ڕووحی پارساتان دێته سه‌ر هێزێک وه‌رده‌گرن، بۆ من ده‌بنه گه‌واهیده‌ر، له یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و شمرن، تاكو ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی”. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ئه‌وانیش ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌رزبووه‌وه. هه‌ورێک له‌به‌رچاویان شاردییه‌وه. كاتێ ئه‌و ده‌ڕۆیی، ئه‌وان سه‌رنجیان له ئاسماندا بوو، دوو پیاو به جلی سپییه‌وه له‌لایانه‌وه ڕاوه‌ستاون. وتیان: “گلیلاییه‌كان، چیتانه ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م ئیشۆعه، كه له‌نێوانتاندا بۆ ئاسمان به‌رزبووه‌وه، چۆن بینیتان ده‌چووه ئاسمان، ئاواش دێته‌وه”. ئینجا له‌و كێوه‌ی پێی ده‌ووترا كێوی زه‌یتوون گه‌ڕانه‌وه یروشلایم كه به‌قه‌د ڕێكردنێكی شه‌ممه له یروشلایم نزیک بوو. كاتێ چوونه ژووره‌وه، چوونه ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه تیایدا ده‌مانه‌وه، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس و پیلیپوس و تۆما، به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی، شیمعونی دڵگه‌رم و ئیهوودای برای یاقوو. هه‌موو به یه‌ک دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن و نزا، له‌گه‌ڵ ژنه‌كان و مه‌ریه‌می دایكی ئیشۆع و برایانی. ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی: “برایان، ده‌بووایه سیپاره‌كه بێته دی، كه پێشتر ده‌رباه‌ری ئیهوودا، ڕووحی پارسا به زمانی داوید فه‌رموویه‌تی، كه بووه ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی ئیشۆعیان ده‌ستگیر كرد. له ئێمه ده‌ژمێردرا و له‌م ڕاژه‌یه‌دا به‌شی هه‌بوو. به پاداشتی سته‌م كێڵگه‌یه‌كی كڕی، به‌ڵام به‌ده‌مدا كه‌وت و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌قبوو، هه‌موو هه‌ناوی هاته ده‌ره‌وه. هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم به‌مه‌یان زانی، ته‌نانه‌ت له زمانی خۆیان ئه‌و كێڵگه‌یان ناونا، “حه‌قلد دمما”، واتا: “كێڵگه‌ی خوێن”.
كردار 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:1-19
3 Days
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others through an emphasis on the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and also the world through these Jesus-colored lenses. This short reading plan is based on the Infinitum component, Mission.
One of God's great gifts to us is our vocation - we are called to join in with his mission, but we are held back by fear and weakness. Spend three days in the scriptures with us, letting God's word renew and transform your mind, encouraging you to trust in the Spirit's power.
This short three day walk will lead you to three biblical mountains. Studying them will help you to get a deeper understanding of the biblical Gospel. Great to share with unbelievers as well!
4 Days
In thirty years, the good news of Jesus Christ which had begun in Jerusalem had reached the pinnacle of power in the then known world. A quick overview of the book will show that rapid growth occurred largely due to the working of God’s Holy Spirit, the availability of sincere people, and the simple pattern that was employed.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان