لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م تسلۆنیقێ 3:2-16

دووه‌م تسلۆنیقێ 3:2-16 PNTZS

به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک كه‌س هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ چونكه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ نایێت، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ نه‌یێت و مرۆڤی سه‌رپێچی ده‌رنه‌كه‌وێت، ڕۆڵه‌ی له‌ناوچون، ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ خوداوه‌ند یان په‌رستراو خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگای خودا داده‌نیشێت و خۆی به‌ خوداوه‌ند ده‌رده‌خات. ئایا له‌ یادتان نییه‌ كه‌ له‌لاتان بووم ئه‌مانه‌م پێ ده‌ووتن؟ ئێستاش ده‌زانن چی به‌ربه‌سته‌، تاكو له‌ كاتی خۆی ئاشكرا بكرێت. چونكه‌ نهێنیی سه‌رپێچی ئێستا كارده‌كات، ته‌نها تاكو به‌ربه‌ست له‌نێواندا لاده‌چێت. ئه‌وسا سه‌رپێچیكار ئاشكرا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ فووی ده‌می له‌ناوی ده‌بات و به‌ ده‌ركه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی كۆتاییی پێ ده‌هێنێت. هاتنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكار به‌ كاری شه‌یتانه‌، به‌ هه‌موو په‌رجو و نیشانه‌ و كارێكی سه‌یری درۆیه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌دكارییه‌ک بۆ چه‌واشه‌كردنی له‌ناوچووانه‌، چونكه‌ خۆشویستنی ڕه‌وایان په‌سه‌ند نه‌كرد، ئه‌وه‌ی ڕزگاریان ده‌كات. بۆیه‌ خودا چه‌واشه‌ی به‌هێزیان بۆ ده‌نێرێت، تاكو بڕوا به‌ درۆ بكه‌ن، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوا به‌ ڕه‌وا ناكه‌ن و حه‌زیان له‌ ناڕه‌واییه‌، تاوانبار بكرێن. به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، برایانی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار، چونكه‌ خودا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ی بۆ ڕزگاری هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ پارساكردنی ڕووح و بڕواكردنی ڕه‌وا. بۆ ئه‌مه‌ش به‌ ئینجیلمان بانگیكردن، بۆ ده‌ستكه‌وتنی شكۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. كه‌واته‌ برایان، جێگیر بن و ده‌ست بگرن به‌و ئامۆژگاریانه‌ی كه‌ له‌ ئێمه‌وه‌ فێربوون، چ به‌ وشه‌ بێت یان به‌ په‌یام. ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشیویستین و دڵنه‌واییه‌كی جاویدانی و هیوایه‌كی باشی به‌ به‌خشش پێداین،

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ دووه‌م تسلۆنیقێ 2:3-16 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە دووه‌م تسلۆنیقێ 3:2-16