لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م په‌تڕۆس 12:1-19

دووه‌م په‌تڕۆس 12:1-19 PNTZS

بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م شتانه‌تان به‌ یاد ده‌هێنمه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌و ڕه‌وایه‌ی ئێستادا ده‌زانن و جێگیرن. به‌ڵام به‌ ڕه‌وای ده‌زانم، تاكو له‌م خانووه‌دابم، به‌ وریاكردنه‌وه‌ وه‌بیرتان بهێنمه‌وه‌، چونكه‌ ده‌زانم داكه‌ندنی ئه‌م خانووه‌ نزیكبۆته‌وه‌، وه‌ک په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح بۆی ده‌رخستم. هه‌روه‌ها تێده‌كۆشم تاكو دوای ده‌رچوونم هه‌رده‌م ئه‌م شتانه‌تان وه‌بیربێته‌وه‌. چونكه‌ ئێمه‌ دوای ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراو نه‌كه‌وتووینه‌، هاتنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح و هێزه‌كه‌یمان پێ ناساندن، به‌ڵكو گه‌واهیده‌ری مه‌زنتایه‌تیی ئه‌وین. چونكه‌ كاتێ ڕێز و شكۆی له‌ خودای باوک وه‌رگرت، ده‌نگێكی ئاوا له‌ شكۆداری پایه‌ به‌رزه‌وه‌ بۆی هات: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم”. ئێمه‌ش ئه‌م ده‌نگه‌مان بیست كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ هات، كاتێ له‌ شاخی پارسا له‌گه‌ڵی بووین. وشه‌ی پێغه‌مبه‌رانیشمان هه‌یه‌ و جێگیره‌، كه‌ چاک ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاگاداری بن، وه‌ک بۆ چرایه‌كی ڕووناک له‌ شوێنێكی تاریک، تاكو ڕۆژ هه‌ڵدێت و هه‌ساره‌ی به‌یان له‌ دڵتاندا هه‌ڵدێت.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە دووه‌م په‌تڕۆس 12:1-19