لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م یوخه‌ننه‌ن 5:1-8

دووه‌م یوخه‌ننه‌ن 5:1-8 PNTZS

ئێستاش خانم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانبووه‌: با یه‌كتریمان خۆشبووێ. خۆشویستن ئه‌مه‌یه‌: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ک له‌ سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه‌، ڕاسپارده‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌. چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن. ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كردوومانه‌ بیدۆڕێنین، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرین.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە دووه‌م یوخه‌ننه‌ن 5:1-8