دووه‌م قۆرنتێ 8:4-16
دووه‌م قۆرنتێ 8:4-16 PNTZS
له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین. سه‌رگه‌ردانین، به‌ڵام بێ ئومێد نین. چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین. هه‌میشه چۆنییه‌تی مردنی ئیشۆع له له‌شدا هه‌ڵده‌گرین، تاكو ژیانی ئیشۆع له له‌شماندا ده‌ربكه‌وێت. چونكه ئێمه‌ی زیندوو هه‌میشه له پێناوی ئیشۆعدا ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كرێین، تاكو ژیانی ئیشۆع له جه‌سته‌ی مردوومان ده‌ربكه‌وێت. كه‌واته مه‌رگ له ئێمه‌دا كارده‌كات، به‌ڵام ژیان له ئێوه‌دا. كه هه‌مان ڕووحی باوه‌ڕمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی نووسراو: {باوه‌ڕم هێنا بۆیه قسه‌م كرد} ، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه بۆیه قسه ده‌كه‌ین. ده‌زانین كه ئه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه، ئێمه‌ش به ئیشۆع هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌مانباته به‌رده‌می خۆی. چونكه هه‌موو شته‌كان له پێناوی ئێوه‌یه، تاكو به‌خشش بۆ زۆر كه‌س زیاد بێت، سوپاسگوزاریش زیاد بێت بۆ شكۆمه‌ندیی خودا. بۆیه شكست ناهێنینن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكمان ڕۆژ به ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه.





