هیوادارم به‌رگه‌ی هه‌ندێک گێلایه‌تی من بگرن! هه‌رچه‌نده به‌رگه‌شم ده‌گرن. دڵگه‌رمییه‌كی خوداییانه دڵگه‌رمیم بۆتان هه‌یه، چونكه له یه‌ک پیاو نیشانم كردن، تاكو وه‌ک پاكیزه‌یه‌كی بێگه‌رد پێشكه‌شی مه‌سیحتان بكه‌م. به‌ڵام ده‌ترسم، وه‌ک ماره‌كه حه‌وای به فێڵه‌كه‌ی خه‌ڵه‌تاند، هزری ئێوه‌ش له‌و ساكاریه بۆ مه‌سیح چه‌واشه بكرێت. چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێ و ئیشۆعێكی دیكه ڕابگه‌یه‌نێت جیاواز له‌وه‌ی ڕامانگه‌یاند، یان ڕووحێكی دیكه وه‌رگرن جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، یان ئینجیلێكی دیكه جیاواز له‌وه‌ی وه‌رتانگرت، ئه‌وا باش به‌رگه ده‌گرن. وا ده‌زانم هیچم له‌و په‌یامبه‌ره به‌رزانه كه‌متر نییه. ئه‌گه‌ر له قسه‌كردن زمان پاراو نیم، خۆ زانینم هه‌یه، به‌ڵكو ئێمه له هه‌ر لایه‌ک و له هه‌موو شتێک بۆ ئێوه‌مان ده‌رخست. یاخود گوناهم كردووه كه خۆم نزم كرده‌وه تاكو ئێوه به‌رز ببنه‌وه، چونكه به‌خۆڕایی موژده‌ی ئینجیلی خودام بۆ ڕاگه‌یاندن؟ وارگه‌كانی دیكه‌م تاڵان كرد كه خه‌رجیم لێیان وه‌رگرت له‌پێناوی ڕاژه‌كه‌تان. كه له‌گه‌ڵتان بووم و پێویستیم هه‌بوو، قورساییم نه‌خسته سه‌ر كه‌س، چونكه برایان له ماقیدۆنیاوه هاتن پێویستییه‌كانی منیان پڕكرده‌وه. له هه‌موو شتێك‌دا خۆم پاراست تا قورسایی نه‌خه‌مه سه‌رتان، خۆشمی لێ ده‌پارێزم. وه‌ک ڕه‌وای مه‌سیح له مندایه، له ناوچه‌كانی ئه‌خائیه ئه‌م شانازیه‌م لێ ناسه‌ندرێته‌وه. بۆچی؟ ئایا چونكه ئێوه‌م خۆشناوێت؟ خودا ده‌زانێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م، وا ده‌یكه‌م، تاكو هه‌لی هه‌ڵپه‌رستان ببڕم كه ده‌یانه‌وێت ده‌ریبخه‌ن له‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌ن گوایه ئه‌وان وه‌ک ئێمه‌ن. چونكه ئه‌مانه په‌یامبه‌ری درۆزنن، كارگه‌ری فێڵبازن، خۆیان بۆ شێوه‌ی په‌یامبه‌ری مه‌سیح ده‌گۆڕن. سه‌یر نییه، چونكه شه‌یتان خۆی بۆ شێوه‌ی فریشته‌ی ڕووناكی ده‌گۆڕێت! كه‌واته شتێكی گه‌وره نییه ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانانی خۆیان بۆ شێوه‌ی ڕاژه‌وانی خوداناسی بگۆڕن. دواڕۆژیان به‌گوێره‌ی كرداریان ده‌بێت. دیسان ده‌یڵێمه‌وه. كه‌س به گێلم نه‌زانێت. ئه‌گینا وه‌ک گێلێک په‌سه‌ندم بكه‌ن، تاكو منیش تۆزێک شانازی بكه‌م. له‌م بوێریه‌دا بۆ شانازیكردن، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم به‌گوێره‌ی په‌روه‌ردگار نییه، به‌ڵكو وه‌ک له گێلایه‌تی بێت. كه زۆر كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته شانازی ده‌كه‌ن، منیش شانازی ده‌كه‌م. كه به شادییه‌وه به‌رگه‌ی گێله‌كان ده‌گرن، چونكه خۆتان ئه‌وه‌نده دانان! چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئێوه بكاته كۆیله به‌رگه ده‌گرن! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بتانخوات! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ خۆی بتانقۆزێته‌وه! ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به‌رز بكاته‌وه! یاخود ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ڕووتان بدات! به‌رگه ده‌گرن! بۆ شه‌رمه‌زاریم، پێویسته بڵێم سه‌باره‌ت به‌مه چه‌ند لاواز بووین! له چی ئه‌وان ئازان به گێلایه‌تی ده‌ڵێم منیش تیایدا ئازام. ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش. ئایا ڕاژه‌وانی مه‌سیحن؟ وه‌ک مێشک تێكچووێک ده‌ڵێم من باشترم. من زیاتر ڕه‌نجم داوه، له لێدان زیاتر، له زیندان زیاتر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ زۆر جار. جوو پێنج جار چل قامچی كه‌م یه‌كیان لێداوم، سێ جار داركاری كراوم، جارێک به‌ردباران كراوم، سێ جار له كه‌شتیدا بووم و شكاوه، شه‌و و ڕۆژێكم له قووڵایی ده‌ریادا به‌سه‌ربرد. له گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له شار و مه‌ترسی له ده‌شت، مه‌ترسی له ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن، به ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به بێداریی زۆر، به برسیێتی و تینوێتی، به ڕۆژووگرتنی زۆر، به سه‌رما و ڕووتی. ئه‌مانه هه‌موو له‌لایه‌ك: ڕۆژ به ڕۆژ گرنگیدان به هه‌موو وارگه‌كان له‌سه‌رم كه‌ڵه‌كه ده‌بێت. كێ لاواز ده‌بێ و من لاواز نابم؟ كێ كه‌وتۆته گوناه و من ناسووتێم؟ ئه‌گه‌ر شانازی پێویست بێت، ئه‌وا به شته‌كانی لاوازیم شانازی ده‌كه‌م. خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م. له دره‌مسوق، فه‌رمانڕه‌واكه‌ی ئاریتاسی پاشا پاسه‌وانی شاری دره‌مسوقییه‌كانیان ده‌كرد، بۆ گرتنم. به‌ڵام له‌نێو سه‌به‌ته‌دا و له په‌نجه‌ره‌ی شووراكه منیان شۆڕكرده‌وه و له ده‌ستی ڕزگار بووم.
دووه‌م قۆرنتێ 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 1:11-33
6 Days
Throughout the Bible, God promises, “You will be my people and I will be your God.” When we belong to Jesus, two astonishing things are true: We already have God’s favour, and it is both better and harder than we imagine. This plan, based on Stuart J. Foster's book, will help you discover God’s unshakeable love and grasp the power of God’s covenant relationship with you.
7 Days
Every day we are confronted with fear. From financial stability to a global pandemic, fear is experienced more often than we’d like to admit. However, what if the very situations that present the most fear in our lives also hold the potential to build our deepest faith. In this devotional, not only does Adam Smallcombe presents a Scriptural view of faith but also reveals how to choose faith amidst fear.
13 Days
In his second letter to the church at Corinth, Paul encourages believers to live in the identity Christ has provided for them. Although as fragile and mundane as jars of clay, God’s people hold the inestimable treasure of the gospel in their lives (2 Corinthians 4:7). 2 Corinthians reminds us that we are ambassadors for Christ, tasked with showing and sharing God’s good news of reconciliation for all who believe (2 Corinthians 5:20).
19 Days
“It’s complicated”—that is probably an apt way to describe the relationship between Paul and the church in Corinth. His first letter was met with resistance: some rejected his criticism and even questioned his authority. Paul traveled to Corinth in person—a painful visit. After he returned, he wrote a severe letter in tears. The church responded: many repented. Paul heard about this from Titus and wrote again—our Second Letter to the Corinthians. It is a testimony to genuine reconciliation, to love that has been hurt, and to the divine power that can heal even broken relationships, even today.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان