ئه‌گه‌ر یه‌كێک به فێركردنێكی دیكه خه‌ڵک فێرده‌كات كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی دروستی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر خوداناسی ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وا لووتبه‌رزه و هیچ تێناگات، به‌ڵكو حه‌ز له شه‌ڕه‌قسه و ده‌م ده‌مانێ ده‌كات كه ده‌بێته هۆی ئیره‌یی و ناكۆكی و بوختان و گومانی خراپ و ململانێ. ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكانێكن كه هزریان گه‌نده‌ڵ بووه و ڕه‌وایان لێ ون بووه، خوداناسی به بازرگانی داده‌نێن، له‌و كه‌سانه دوور بكه‌وه. ڕاسته خوداناسی ئه‌گه‌ر به قه‌ناعه‌ته‌وه بێت بازرگانییه‌كی مه‌زنه. چونكه هیچمان نه‌هێناوه بۆ جیهان، ئاشكرایه ناتوانین هیچیشی لێ ببه‌ینه ده‌ره‌وه. جا ئه‌گه‌ر خواردن و پۆشاكمان هه‌یه با پێی ڕازیبین. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه و دا‌و، زۆر ئاره‌زووی گه‌وج و زیانبه‌خش كه مرۆڤ تێبكه‌وێت و له‌ناوبچێت. چونكه خۆشویستنی پاره سه‌رچاوه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س به دوایدا بگه‌ڕێن ون ده‌بن له باوه‌ڕیان و خۆیان تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن. به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ. له تێكۆشانی باوه‌ڕدا باش تێبكۆشه، ده‌ست به ژیانی جاویدانیه‌وه بگره، ئه‌وه‌ی خودا بانگی كردووی بۆی، كاتێ باش دانت پیاناوه له‌به‌رده‌م گه‌واهیده‌ری زۆردا. ڕاتده‌سپێرم له‌به‌رده‌م خودا، ئه‌وه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌كاته‌وه و له‌به‌رده‌م ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی گه‌واهیی باشی دا له‌لای پیڵاتوسی پونتی، كه‌وا به بێگه‌ردی و بێ گله‌یی ئه‌و ڕاسپاردانه بپارێزیت، تاكو ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، ئه‌وه‌ی خودا له كاتی دیاریكراو ده‌ریده‌خات، خودای پیرۆز و تاقه سه‌رۆک، پاشای پاشایان، په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران، ته‌نها ئه‌و نه‌مره، له ڕووناكیه‌ک نیشته‌جێیه كه كه‌س لێی نزیک نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئه‌وه ڕێز و توانای جاویدانی. ئامین. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره ڕاسپێره لووتبه‌رز نه‌بن و هیوایان به سامانی له‌ناوچوو نه‌بێت، به‌ڵكو به خودای زیندوو، كه هه‌موو شتێكمان به تێروپڕی ده‌داتێ تاكو خۆشیی لێ ببینین. ڕایانبسپێره چاكه بكه‌ن و له كاری چاكه ده‌وڵه‌مه‌ند بن، ده‌ستواڵا بن له به‌خشین و له یارمه‌تیدان، به‌م شێوه‌یه گه‌نجینه و بناغه‌یه‌كی چاک بۆ دواڕۆژ داده‌نێن و ژیانێكی جاویادانی به‌ده‌ست ده‌هێنن. تیماتیئوس، سپارده‌كه بپارێزه. خۆت دوور بخه‌وه له قسه‌ی ناڕه‌وا و له‌و وته بێ كه‌ڵكانه‌ی به درۆ ناونراوه زانست، كه هه‌ندێ كردیانه پیشه و سه‌باره‌ت به باوه‌ڕ گومڕا بوون. به‌خششت له‌گه‌ڵ بێت. ئامین.
یه‌كه‌م تیماتیئوس 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تیماتیئوس 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تیماتیئوس 3:6-21
3 Days
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others through an emphasis on the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and also the world through these Jesus-colored lenses. This short reading plan is based on the habit of Generosity.
4 Days
Do you wonder if God has anything to say about your work? Explore key verses from each chapter of the Bible that offer wisdom, guidance, and purpose for everyday work. Part 13: 1 Thessalonians - 2 Timothy
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Continue with the eighteenth part "Paul to the Leaders." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
5 Days
Losing sight of who we are, especially our identity in Christ, opens up a door for the enemy to plant fear in our lives. Is our life pointed toward Christ when we live in fear? By exploring the story of one man’s journey from the slums of Nairobi, this five-day devotional will help you learn how to overcome fear, let go of control, and let the Lord take over.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان