لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م تیماتیئوس 6:1-14

یه‌كه‌م تیماتیئوس 6:1-14 PNTZS

هه‌ندێک له‌مانه‌ لایانداوه‌، به‌لای قسه‌ی ناڕه‌وا‌دا ڕۆیشتوون، ده‌یانه‌وێ ببنه‌ ڕابیی ته‌ورات، ناشزانن چی ده‌ڵێن و بڕیاری چی ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین ته‌ورات چاكه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ دروستی به‌كاری بهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌زانین ته‌ورات بۆ مرۆڤی بێتاوان دانه‌نراوه‌، به‌ڵكو بۆ سه‌رپێچیكار و یاخیبووان، خوانه‌ناس و گوناهباران، پیس و گڵاوه‌كان، دایک و باوک كوژان، خه‌ڵک كوژان، داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی كۆیله‌، درۆزن و سوێندخۆرانی به‌ درۆ، هه‌ر شتێكیش دژی فێركردنی دروست بێت، به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به‌ من سپێردراوه‌. سوپاسی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزی كردم و به‌ سه‌رڕاستی داناوم و بۆ ڕاژه‌كردن ده‌ستنیشانی كردم. كه‌ جاران كفركار و چه‌وسێنه‌ر و توندڕه‌و بووم، به‌ڵام به‌زه‌یی پێم هاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ نه‌زانی و بێباوه‌ڕی كردوومه‌. به‌خششی په‌روه‌ردگارمان زۆر زیاد بووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشویستن له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان