پیرۆزه خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان، بۆ میراتێک كه نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و له‌ناوناچێت، بۆ ئێوه له ئاسمانان‌دا پارێزراوه، ئێوه كه به هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه ئاماده‌یه له پایانی زه‌مانه ڕابگه‌یه‌ندرێ. به‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ک ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه جۆراوجۆره‌كان خه‌م بخۆن، تاكو سه‌لماندنی باوه‌ڕتان كه له زێڕی له‌ناوچوو نرخدارتره، كه‌وا به ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه، بۆ ستایش و ڕێز وشكۆ بێت له ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحدا. هه‌رچه‌نده نه‌تانبینیوه خۆشتانده‌وێ. ئێستاش نایبینن باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و دڵخۆش ده‌بن به شێوه‌یه‌ک هه‌ر باسی ناكرێت و شكۆداره، چونكه ئامانجی باوه‌ڕتان به‌ده‌ست ده‌هێنن، واتا ڕزگاریی ده‌روونتان. ئه‌و ڕزگارییه‌ی پێغه‌مبه‌ران بۆی گه‌ڕان و پشكنییان، سه‌باره‌ت به‌و به‌خششه‌ی بۆ ئێوه‌یه پێشبینییان كرد، ده‌گه‌ڕان چ دۆخێک یان چ كاتێكه ڕووحی مه‌سیح دیاری ده‌كات كه تیایاندایه، زوو گه‌واهییان داوه بۆ ئازاره‌كانی مه‌سیح و ئه‌و شكۆمه‌ندیانه‌ی دوای دێت. بۆیان ئاشكرا كرا كه بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به ڕووحی پارسا، كه له ئاسمانه‌وه نێردراوه، كه فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن. بۆیه پشتێنی هزرتان ببه‌ستن و له ئاماده‌باشیدا بن، هیواتان به ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه بێت كه له ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه دێت. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی، وه‌ک كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن، به‌ڵكو وه‌ک ئه‌و پارسایهی كه بانگی كردوون، ئێوه‌ش له هه‌موو ڕه‌فتارێک پارسا بن، چونكه نووسراوه: “پارسا بن، چونكه من پارسام”. ئه‌گه‌ر له باوک ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ی بێ جوداخوازی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته له كاتی نامۆییتان به ترسه‌وه بژین. ده‌زانن به شتی له‌ناوچووی وه‌ک زیو یان زێڕ قوربانیتان بۆ نه‌رداروه، له‌و ژیانه ناڕه‌وایه‌ی له باوباپیرانه‌وه بۆتان مابووه‌وه، به‌ڵكو به خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ک له به‌رخێكی بێ كه‌موكوڕی و بێ گڵاوی. له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت. به‌هۆیه‌وه باوه‌ڕتان به خودا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به خودا بێت. به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به دڵێكی بێگه‌رد به توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ. ئێوه‌ش له‌دایک بوونه‌وه، نه‌ک به تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به وشه‌ی زیندووی خودا كه تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه. چونكه: “هه‌موو جه‌سته‌یه‌ک وه‌ک گیا وایه و هه‌موو شكۆی مرۆڤ وه‌ک گوڵی ده‌شت وایه. گیا وشک ده‌بێت و گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ، به‌ڵام وشه‌ی په‌روه‌ردگار تا جاویدانی ده‌مێنێت”. ئه‌مه‌ش ئه‌و وشه‌یه كه پێی موژده‌تان پێدرا.
یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م په‌تڕۆس 3:1-25
3 Days
Are you a new follower of Jesus? Or, are you hoping for a new start to your faith? This reading plan will help you get started and explore the first steps. Meditations on how to pray, how to read scripture, and how to worship. We hope you will be blessed by this plan to help guide you in this new life of faith and freedom in Christ.
Often, the bravest thing you can do is continue to make it through the day, even when you have little hope for tomorrow. Have you ever been there? The theme of these audio-guided meditations is finding hope over the horizon. Day 1 will remind you of the anchoring hope of God. Day 2 considers God overtaking fear. And Day 3 is finding hope in divine promises.
God has given all of us a gift so amazing and so incredible that most people don’t know what to do with it. This gift is grace, and in this plan, Dr. Tony Evans teaches about the grace of God and how all encompassing it truly is.
Share this College Devotional with others as Vance K. Jackson leads readers in this powerful, life-transforming devotional. You were begotten by God through Jesus Christ. When you accept Jesus Christ as your Lord and Savior, instantly you are a new creation. When you are in Christ, you are made new. Through the Blood of Jesus, you are new in Him. Let God lead your heart as you read this message.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان