لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 13:1-22

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 13:1-22 PNTZS

بۆیه‌ پشتێنی هزرتان ببه‌ستن و له‌ ئاماده‌باشیدا بن، هیواتان به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌ بێت كه‌ له‌ ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ دێت. وه‌ک ڕۆڵه‌كانی گوێڕایه‌ڵی، وه‌ک كاتی نه‌زانی خۆتان له‌گه‌ڵ هه‌وه‌سه‌ كۆنه‌كانتان مه‌گونجێنن، به‌ڵكو وه‌ک ئه‌و پارسایه‌ی كه‌ بانگی كردوون، ئێوه‌ش له‌ هه‌موو ڕه‌فتارێک پارسا بن، چونكه‌ نووسراوه‌: “پارسا بن، چونكه‌ من پارسام”. ئه‌گه‌ر له‌ باوک ده‌پاڕێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی بێ جوداخوازی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته‌ له‌ كاتی نامۆییتان به‌ ترسه‌وه بژین. ده‌زانن به‌ شتی له‌ناوچووی وه‌ک زیو یان زێڕ قوربانیتان بۆ نه‌رداروه‌، له‌و ژیانه‌ ناڕه‌وایه‌ی له‌ باوباپیرانه‌وه‌ بۆتان مابووه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ک له‌ به‌رخێكی بێ كه‌موكوڕی و بێ گڵاوی. له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له‌ پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت. به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌ خودا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به‌ خودا بێت. به‌ گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به‌ دڵێكی بێگه‌رد به‌ توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 13:1-22