چونكه وه‌ك له‌ش یه‌كه و ئه‌ندامی زۆری هه‌یه، هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش له‌گه‌ڵ زۆرییان یه‌ك له‌شن، مه‌سیحیش ئاوا. چونكه هه‌موومان به یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه. چونكه له‌شه‌كه یه‌ك ئه‌ندام نییه به‌ڵكو زۆره. ئه‌گه‌ر پێ بڵێت: “چونكه ده‌ست نیم، هی له‌ش نیم”. ئایا ئیتر هی له‌ش نامێنێت؟ ئه‌گه‌ر گوێ بڵێت: “چونكه چاو نیم، هی له‌ش نیم”. ئایا ئیتر هی له‌ش نامێنێت؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌ش چاو بووایه، ئه‌ی كوا بیستن؟ ئه‌گه‌ر هه‌مووی بیستن بووایه، ئه‌ی كوا بۆنكردن؟ به‌ڵام ئێستا خودا ئه‌ندامانی دانا، هه‌ر یه‌كێك له له‌شدا، وه‌ك ویستی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو یه‌ك ئه‌ندام بووایه، كوا له‌ش؟ جا ئێستا ئه‌ندام زۆرن، به‌ڵام له‌ش یه‌كه. چاو ناتوانێت به ده‌ست بڵێت: “پێویستیم پێت نییه!”. یان سه‌ر به پێیه‌كان بڵێت: “پێویستیم پێتان نییه!”. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه لاوازتر دیاره ئه‌وا پێویسته، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه واده‌زانین ڕێزی كه‌متره، زیاتر ڕێزی بۆ داده‌نێین. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مایه‌ی ناشرینه‌كه‌ش جوانیه‌كی باشتری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و جوانه‌كه پێویستییان به‌وه نییه. به‌ڵام خودا‌ش له‌شی ڕێكخستووه، ڕێزی زیاتری داوه‌ته ئه‌ندامی بێ ڕێز، تاكو دووبه‌ره‌كی له له‌شدا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كان یه‌ك بایه‌خ به یه‌كتری بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك ئازاری هه‌بوو، هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵیدا ئازار ده‌چێژن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك ڕێزی لێ‌نرا، هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵیدا خۆشحاڵ ده‌بن. ئێوه له‌شی مه‌سیحن، هه‌ریه‌كه‌تان ئه‌ندامی ئه‌ون. خودا له وارگه‌دا خه‌ڵكێكی دانا: یه‌كه‌م په‌یامبه‌ران، دووه‌م پێغه‌مبه‌ران، سێیه‌م فێركاران، ئینجا په‌رجوكاری، دوای ئه‌وه به‌هره‌كانی چاككردنه‌وه و توانای یارمه‌تیدان و به‌ڕێوه‌بردن و جۆره‌ها زمان. ئایا هه‌موو په‌یامبه‌رن؟ هه‌موو پێغه‌مبه‌رن؟ هه‌موو فێركارن؟ هه‌موو په‌رجوكارن؟ هه‌موو به‌هره‌ی چاككردنه‌وه‌یان هه‌یه؟ هه‌موو به زمانه‌كان ده‌دووێن؟ هه‌موو وه‌رده‌گێڕن؟
یه‌كه‌م قۆرنتێ 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 12:12-30
3 Days
Learn from Jesus how we can use all our skills and talents to show love and mercy to others. This plan from Mercy Ships UK takes us through 3-days of Bible readings and reflective questions, with a particular focus on how we can fulfill our role in God’s mission and Kingdom using the gifts and professional skills given to us.
The Call is a Bible Plan that was birthed at the Zero Con. It is a 3-day journey focused on answering God's call to go and share His love in the online and offline world; recognising the significance of each individual in the body of Christ, and using our gifts and talents to serve others with excellence, starting where we are at.
Does church sometimes feel like a chore? Do you wonder why you can't just pray and worship at home? Check out this short three-day plan for a new vision and appreciation of how God meets with us in the weekly gathering of his people.
We have many roles within our lives such as being a parent, child, student, leader, etc. A lot of the time, our roles are interwoven, and navigating life may become overwhelming when our roles conflict with each other. It is important to remember that our primary role as Christians is to follow Jesus. This 3 day devotional explains how the primary role as a Christ-follower influences the whole of our lives.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان