به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك حه‌زی له ناكۆكییه، ئێمه نه‌ریتی دیكه‌مان نییه و وارگه‌كانی خودا‌ش نییانه. به‌م ڕاسپارده‌یه ستایشتان ناكه‌م، چونكه كۆبوونه‌وه‌كانتان زیانی له سوود زیاتره. چونكه یه‌كه‌مجار، كاتێ له وارگه‌دا كۆده‌بنه‌وه، ده‌بیستم دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌یه و تا ڕاده‌یه‌كیش باوه‌ڕ ده‌كه‌م. چونكه ده‌بێت دووبه‌ره‌كیتان له‌نێواندا هه‌بێت، تاكو له‌نێوانتاندا سه‌لمێندراوانی خودا ده‌ربكه‌ون. بۆیه كاتێ كۆده‌بنه‌وه، بۆ خواردنی شێوی په‌روه‌ردگار نییه. چونكه هه‌ریه‌كه زوو شێوی خۆی له خواردندا ده‌بات، جا یه‌كێك برسی ده‌بێت، ئه‌وی دیكه سه‌رخۆش ده‌بێت. ماڵتان نییه تیایدا بخۆن و بخۆنه‌وه؟ یاخود وارگه‌ی خودا سووك ده‌كه‌ن و ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن كه نییانه؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌مه ستایشتان بكه‌م؟ بێگومان نه‌خێر! چونكه ئه‌وه‌ی به ئێوه‌م دا له په‌روه‌ردگارم وه‌رگرتووه: ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌ی تیایدا ڕاده‌ست كرا، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، فه‌رمووی: “بگرن بخۆن ئه‌مه له‌شی منه كه له پێناوی ئێوه شكاوه. ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. هه‌روه‌ها جامه‌كه‌ش دوای نانخواردن، فه‌رمووی: “ئه‌م جامه په‌یمانی نوێیه به خوێنی من. هه‌ر جارێك ده‌یخۆنه‌وه، ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. جا هه‌ر كاتێ له‌م نانه‌تان خوارد و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه، ئه‌وا مردنی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنن، تاكو دێته‌وه. كه‌واته ئه‌وه‌ی به شێوازێكی ناشایسته نانه‌كه بخوات یان جامی په‌روه‌ردگار بخواته‌وه، ئه‌وا له له‌ش و خوێنی په‌روه‌ردگار تاوانباره. به‌ڵام با مرۆڤ خۆی بكۆڵێته‌وه، ئینجا له نانه‌كه بخوات و له جامه‌كه بخواته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی بخوات و بخواته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له له‌شی مه‌سیح بگرێت، ئه‌وا بۆ خۆی حوكم ده‌خوات و ده‌خواته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه زۆر نه‌خۆش و لاوازتان تێدایه، زۆریش نووستوون. چونكه ئه‌گه‌ر خۆمان حوكم بدایه، ئه‌وا حوكم نه‌ده‌دراین. به‌ڵام كه په‌روه‌ردگار حوكممان بدات، ئه‌وا ته‌مبێ ده‌كرێین، تاكو له‌گه‌ڵ جیهاندا تاوانبار نه‌كرێین. كه‌واته برایانم، كاتێ بۆ خواردن كۆده‌بنه‌وه، چاوه‌ڕێی یه‌كتری بكه‌ن.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 16:11-33
5 Days
If you are a husband or father, then you are in a war—because war has been declared on the biblical family. Today, leading a family through the chaos of American culture is like leading a small patrol through enemy-occupied territory. But Jesus is not asking you to die for your family; He’s asking you to live for them.
6 Days
Spend six days with Dr. Ramesh Richard, president of RREACH (a Global Proclamation Ministry) and professor at Dallas Theological Seminary, as he offers pastoral insights on how to carry out God’s mission for your life. Through God’s Spirit, you can be empowered to rightly order the three primary segments of your life—personal, family, and work. You may also enjoy the companion plan, “Soul Mission: Determine your Purpose for Living.”
10 Days
If we are honest, we admit that the Bible can be confusing, even the New Testament. But to truly understand and apply the Bible well, we need to understand the cultural background of the passages we are reading. This 10-day plan is based on Craig Keener's New Testament Background course on Seminary Now.
16 Days
The church at Corinth was plagued by internal division and sinful derision. Paul provides the only solution potent enough for their disunity and spiritual disruptions: “Jesus Christ and Him crucified” (1 Corinthians 1:10). 1 Corinthians reminds us that by focusing on Jesus and His glorious resurrection, we too will “be steadfast, immovable, always abounding in the word of the Lord” (1 Corinthians 15:58).
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان