لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:1-9

یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:1-9 PNTZS

پۆڵۆس، بانگكراو به‌ په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ خواستی خودا، هه‌روه‌ها سوستینسی برا، بۆ وارگه‌ی خودا له‌ قۆرنتێ، پارساكان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، بانگكراون به‌ پارساكان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌موو شوێنێكدا به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه‌، په‌وه‌ردگاری ئه‌وان و ئێمه‌ش: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌. سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ هه‌میشه‌ سوپاسی خودام ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و به‌خششه‌ی خودا كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا پێتان دراوه‌، له‌ودا له‌ هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له‌ هه‌موو قسه‌ و زانینێک، وه‌ك گه‌واهیی مه‌سیح له‌ ئێوه‌دا جێگیر بوو، ته‌نانه‌ت له‌ هیچ به‌هره‌یه‌ك كه‌موكوڕیتان نییه‌، چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحن. ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن. خودا سه‌رڕاسته‌، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگكراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:1-9