زەبوورەکان 100
100
زەبووری 100
زەبوورێکی ستایش.
1ئەی هەموو زەوی، هاواری خۆشی بۆ یەزدان بکەن،
2بە شادمانییەوە یەزدان بپەرستن،
بە هەلهەلەوە وەرنە بەردەمی.
3بزانن کە یەزدان خودایە،
ئەوە کە ئێمەی دروستکردووە و ئێمەش هی ئەوین،
ئێمە گەل و مەڕی لەوەڕگای ئەوین.
4بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی#100:4 مەبەست لێی چوونە ناو پەرستگای خودایە دەم بە سوپاس و ستایشەوە.،
بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی،
سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،
5چونکە یەزدان چاکە و
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە،
دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.
Currently Selected:
زەبوورەکان 100: KSS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.