مەتا 1
KSS
1
بنەچەی عیسا
1ئەمە ڕەچەڵەكی عیسای مەسیحە، كوڕی داود، كوڕی ئیبراهیم:
2ئیبراهیم باوكی ئیسحاق بوو،
ئیسحاق باوكی یاقوب بوو،
یاقوب باوكی یەهودا و براكانی بوو،
3یەهودا باوكی پێرێز و زەرەح بوو، تامار دایكیان بوو،
پێرێز باوكی حەسرۆن بوو،
حەسرۆن باوكی ڕام#1‏:3 یۆنانی: ئارام، بەڵام لە زمانی عیبری (ڕام). بڕوانە ڕائووس 4‏:19‏‏. بوو،
4ڕام باوكی عەمیناداب بوو،
عەمیناداب باوكی نەحشۆن بوو،
نەحشۆن باوكی سەلمۆن بوو،
5سەلمۆن باوكی بۆعەز بوو كە ڕاحاب دایكی بوو،
بۆعەز باوكی عوبێد بوو كە ڕائووس دایكی بوو،
عوبێد باوكی یەسا بوو،
6یەسا باوكی داودی پاشا بوو.
داود باوكی سلێمان بوو لەو ژنەی هی ئوریا#1‏:6 دایكی سلێمان لەدوای كوژرانی ئوریا بووە ژنی داود. بوو،
7سلێمان باوكی ڕەحەڤەعام بوو،
ڕەحەڤەعام باوكی ئەبیا بوو،
ئەبیا باوكی ئاسا بوو،
8ئاسا باوكی یەهۆشافات بوو،
یەهۆشافات باوكی یەهۆرام بوو،
یەهۆرام باوكی عوزیا بوو،
9عوزیا باوكی یۆتام بوو،
یۆتام باوكی ئاحاز بوو،
ئاحاز باوكی حەزقیا بوو،
10حەزقیا باوكی مەنەشە بوو،
مەنەشە باوكی ئامۆن بوو،
ئامۆن باوكی یۆشیا بوو،
11یۆشیا باوكی یەهۆیاكین#1‏:11 یۆنانی: یەكنیا، بەڵام عیبرییەكە لە پەیمانی كۆندا یەهۆیاكینە، بڕوانە دووەم پاشایان 24‏:6‏. و براكانی بوو، لە كاتی ڕاپێچكردنەكە بۆ بابل.
12لەدوای ڕاپێچكردنەكە بۆ بابل،
یەهۆیاكین باوكی شەئەلتیێل بوو،
شەئەلتیێل باوكی زروبابل بوو،
13زروبابل باوكی ئەبیهود بوو،
ئەبیهود باوكی ئەلیاقیم بوو،
ئەلیاقیم باوكی ئازور بوو،
14ئازور باوكی سادۆق بوو،
سادۆق باوكی ئەكیم بوو،
ئەكیم باوكی ئەلیهود بوو،
15ئەلیهود باوكی ئەلعازار بوو،
ئەلعازار باوكی مەتان بوو،
مەتان باوكی یاقوب بوو،
16یاقوب باوكی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، كە بە مەسیح#1‏:16 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح. بە زمانی یۆنانی دەبێتە كریستۆس، كە بە واتای (دەستنیشانكراو) لەلای خودا دێت كە ڕزگاركەری گەلەكەیەتی. بڕوانە یەكەم ساموئێل 16. ناودەبردرێت.
17بەم شێوەیە هەموو نەوەكان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچكردنەكە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچكردنەكەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.
لەدایكبوونی عیسا
18لەدایكبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: كاتێك مریەمی دایكی لە یوسف مارەبڕاو بوو، پێش ئەوەی بیگوازێتەوە، دەركەوت كە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆز سكی پڕبووە. 19یوسفی دەستگیرانی كە پیاوچاك بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.
20كاتێك بیری لەم شتانە دەكردەوە، فریشتەیەكی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە مریەم بهێنیت، چونكە ئەوەی ئەو سكی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزەوەیە. 21كوڕێكی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا#1‏:21 یۆنانی: یێسوس. عیبری: یەشوع. واتە (خودا ڕزگار دەكات.)، چونكە گەلەكەی لە گوناهەكانیان ڕزگار دەكات.»
22ئەمانە هەمووی ڕوویدا، هەتا ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەكە#1‏:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە. فەرموویەتی بێتە دی: 23[ئەوەتا پاكیزەیەك سكی دەبێت و كوڕێكی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل.]#1‏:23 ئیشایا 7‏:14‏ واتە: خودا لەگەڵمانە.
24كاتێك یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەكەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەكەی گواستەوە. 25بەڵام هەتا كوڕەكەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard, KSS
Copyright © 1998, 2011, 2016 by Biblica, Inc‎.‎®‎‎
All rights reserved worldwide‎.

‫كتێبی پیرۆز، كوردی سۆرانی ستانده‌ر
‫© مافی چاپكردن پارێزراوه‌ ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦ له‌لایه‌ن ببلیكا‎
‫هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌.‎

Learn More About كوردی سۆرانی ستانده‌رد