YouVersion Logo
Search Icon

یۆحەنا ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
یۆحەنای کوڕی زەبدی، برای یاقوب، ناسراو بە هەورەتریشقە، ماسیگر بوو لە جەلیل. دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی عیسا کە پەیوەندییەکی تایبەت و بەهێزی لەگەڵ هەبووە. وا باسی خۆی دەکات کە خۆشەویستی عیسا بووە (بڕوانە ‏یۆحەنا 19‏:26).‏‏ لە نزیکەی ساڵانی (85‏–90 ز.) لەدوای کاولبوونی ئۆرشەلیم، بەر لە دوورخستنەوەی بۆ دوورگەی پەتمۆس، بە سروشی ڕۆحی پیرۆز مژدەی شانشینی خودا و سەربوردەی ژیانی عیسای نووسییەوە.
یۆحەنا پەیامەکەی ئاراستەی ئەوانە دەکات کە تازە باوەڕیان هێناوە، هەروەها بۆ کەسانی بێباوەڕ کە بەدوای خودا دەگەڕێن، تاکو باوەڕ بهێنن: «ئەمانەی نووسراون تاکو باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت.» ‏(20‏:31‏)‏. بۆ سەلماندنی پەیامەکەی حەوت پەرجووی (موعجیزە) عیسای هەڵبژاردووە:
1. گۆڕینی ئاو بۆ شەراب، لە شایی لە قانا ‏(2‏:1‏-12‏)‏.
2. چاککردنەوەی کوڕی کاربەدەستێکی پاشا ‏(4‏:43‏-54‏)‏.
3. چاککردنەوەی نەخۆشێک لە حەوزی بێت‌حەسدا ‏(5‏:1‏-16‏)‏.
4. تێرکردنی پێنج هەزار کەس ‏(6‏:1‏-15‏)‏.
5. ڕۆیشتن بەسەر ئاودا ‏(6‏:16‏-21‏)‏.
6. چاککردنەوەی کەسێکی بە زگماک نابینا ‏(9‏:1‏-41‏)‏.
7. زیندووکردنەوەی لەعازر ‏(11‏:1‏-44‏)‏.
هەروەها گرنگی بە مردنی مەسیح دەدات، چونکە نیوەی پەڕتووکەکە (لە بەشی 12‏–21) باسی دوایین شەش ڕۆژی ژیانی مەسیح دەکات. زۆربەی ئەو بابەتانەی یۆحەنا نووسیویەتی لە مزگێنیی نووسەرەکانی دیکەدا نەهاتووە.

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy