1
وشه‌ی خودا
1له‌ سه‌ره‌تادا، وشه‌كه‌#1‏:1 وشه‌كه‌: له‌ زمانی یۆنانی پێی ده‌گوترێت لۆگۆس كه‌ واتایه‌كی فراوانی هه‌یه‌، زۆرتر به‌ واتای دانایی خودا یان په‌یامی خودا دێت. بڕوانه‌ 1‏:14 و عیبرانییه‌كان 11‏:3 و زه‌بووره‌كان 33‏:6 و په‌یدابوون 1‏:5‏‏. هه‌بوو، وشه‌كه‌ له‌لای خودا بوو، وشه‌كه‌ خۆی خودا بوو. 2ئه‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌لای خودا بوو. 3هه‌موو شتێك به‌و به‌دیهاتووه‌، بێ ئه‌و هیچ شتێك به‌دی نه‌هاتووه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌دیهاتوون. 4وشه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ی ژیان بوو، ژیانه‌كه‌ش ڕووناكی مرۆڤ بوو، 5ڕووناكییه‌كه‌ش له‌ تاریكیدا ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و تاریكییه‌كه‌ به‌سه‌ریدا زاڵ نه‌بووه‌#1‏:5 وشه‌ یۆنانییه‌كه‌ دوو واتای هه‌یه‌: (1) زاڵبوون؛ (2) تێگه‌یشتن..
6مرۆڤێك هات كه‌ خودا ناردبووی، ناوی یه‌حیا بوو. 7ئه‌و بۆ شایه‌تی هات، تاكو شایه‌تی بۆ ڕووناكییه‌كه‌ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ باوه‌ڕ بهێنن. 8ئه‌و ڕووناكییه‌كه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو هات تاكو شایه‌تی بۆ ڕووناكییه‌كه‌ بدات. 9ئه‌و ڕووناكییه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه‌ به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێكدا ده‌دره‌وشێته‌وه‌، ده‌هاته‌ جیهان.
10ئه‌و له‌ جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی. 11ئه‌و بۆ لای گه‌له‌كه‌ی هات به‌ڵام ئه‌وان پێشوازییان لێ نه‌كرد. 12له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوازییان لێكرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ ناوی هێنا، مافی پێدان ببنه‌ ڕۆڵه‌ی خودا، 13ئه‌وانه‌ی نه‌ به‌ سروشت له‌دایك بوون، نه‌ به‌ خواستی مرۆڤ، نه‌ به‌ ویستی پیاویش، به‌ڵكو له‌ خوداوه‌ له‌دایك بوون#1‏:13 مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆحی خودا كار ده‌كاته‌ سه‌ر گیانی مرۆڤ و ده‌یكاته‌ بوونه‌وه‌رێكی نوێ، واته‌ ده‌یكاته‌ ڕۆڵه‌ی خودا. .
14وشه‌كه‌ش بوو به‌ مرۆڤ و له‌نێوانماندا نیشته‌جێ بوو. شكۆی ئه‌ومان بینی، وه‌ك شكۆی تاقانه‌یه‌ك له‌ باوكه‌وه‌، پڕ له‌ نیعمه‌ت#1‏:14 نیعمه‌ت: به‌خششه‌كانی خودا به‌بێ شایسته‌بوون، به‌ تایبه‌تی لێخۆشبوونی گوناه و ژیانی هه‌تاهه‌تایی. و ڕاستی.
15یه‌حیا شایه‌تی بۆ دا، هاواری كرد: «ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوتم: ئه‌وه‌ی دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه‌ پێش من بووه‌.» 16له‌ گه‌نجینه‌ی پڕیی ئه‌وه‌وه‌ هه‌موومان نیعمه‌ت له‌دوای نیعمه‌تمان وه‌رگرتووه‌، 17چونكه‌ ته‌ورات له‌ ڕێگه‌ی موساوه‌ درا، به‌ڵام نیعمه‌ت و ڕاستی له‌ ڕێگه‌ی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ هات. 18هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌، به‌ڵام كوڕه‌ تاقانه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌شی باوكدایه‌، خودای ده‌رخست.
شایه‌تیدانی یه‌حیا
19ئه‌مه‌ش شایه‌تییه‌كه‌ی یه‌حیایه‌، كاتێك ڕابه‌رانی جوله‌كه‌ی ئۆرشه‌لیم كاهین#1‏:19 كاهین: پیاوێكی ئایینی جوله‌كه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ ئه‌ركی قوربانی كردن له‌ناو په‌رستگا و فێركردنی خه‌ڵك. و لێڤییان#1‏:19 تیره‌یه‌كی جوله‌كه‌ بوون، ئه‌ركی خزمه‌تكردنی په‌رستگایان له‌ ئه‌ستۆ بوو. نارده‌ لای پرسیاری لێ بكه‌ن: «تۆ كێیت؟» 20ئه‌و دانی پێدا نا و نكۆڵی نه‌كرد، به‌ڵكو گوتی: «من مه‌سیحه‌كه‌#1‏:20 به‌ زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ مه‌شیخ یان مه‌شیح. به‌ زمانی یۆنانی ده‌بێته‌ كریستۆس، كه‌ به‌ واتای (ده‌ستنیشانكراو) له‌لای خودا دێت كه‌ ڕزگاركه‌ری گه‌له‌كه‌یه‌تی. بڕوانه‌ یه‌كه‌م ساموئێل 16. نیم.»
21ئینجا لێیان پرسی: «ئه‌ی كێیت؟ ئه‌لیاسی؟» گوتی: «نا، ئه‌و نیم.»
«ئه‌ی تۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی#1‏:21 پێغه‌مبه‌ره‌كه‌: ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ كه‌ موسا باسی ده‌كات. واته‌ عیسا. بڕوانه‌ دواوتار 18‏:15 و یۆحه‌نا 1‏:45‏‏.؟» گوتی: «نه‌خێر.»
22ئینجا پێیان گوت: «باشه‌ تۆ كێیت؟ تاكو وه‌ڵامێك بده‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێمه‌یان ناردووه‌، ده‌رباره‌ی خۆت چی ده‌ڵێی؟»
23یه‌حیا به‌ وشه‌كانی ئیشایای پێغه‌مبه‌ر وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و گوتی:
«[من ئه‌و كه‌سه‌م كه‌ له‌ چۆڵه‌وانی هاوار ده‌كات:
”ڕێگا بۆ هاتنی یه‌زدان ئاماده‌ بكه‌ن.“#1‏:23 ئیشایا 40‏:3.‏‏
24نێردراوانیش له‌ فه‌ریسییه‌كان بوون، 25پرسیاریان لێكرد: «ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌ نیت و ئه‌لیاس نیت و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ش نیت، ئیتر بۆچی خه‌ڵكی له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشیت#1‏:25 یۆنانی: باپتیزۆ، به‌ واتای شوشتن دێت بۆ پاكبوونه‌وه‌ له‌ گوناه، وه‌ك (بسمیلكردن).؟»
26یه‌حیاش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «من خه‌ڵكی له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشم، به‌ڵام یه‌كێك له‌نێوانتان ڕاوه‌ستاوه‌ كه‌ نایناسن، 27ئه‌و له‌دوای من دێت، من شایانی ئه‌وه‌ نیم كه‌ قه‌یتانی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه‌.»
28ئه‌مانه‌ له‌ بێت‌عه‌نیا#1‏:28 ئه‌م (بێت‌عه‌نیا)یه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئوردون بوو، جیاوازه‌ له‌وه‌ی نزیكی ئۆرشه‌لیم. ڕوویدا، له‌وبه‌ری ڕووباری ئوردونه‌وه‌، له‌و شوێنه‌ی یه‌حیا خه‌ڵكی له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشا.
به‌رخی قوربانی خودا
29بۆ به‌یانی یه‌حیا بینی عیسا دێته‌ لای، گوتی: «ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا، ئه‌وه‌ی گوناهی جیهان لاده‌بات! 30ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسم كرد، پیاوێك دوای من دێت پێشم كه‌وت، چونكه‌ پێش من بووه‌. 31منیش نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام تاكو ئه‌و بۆ ئیسرائیل ده‌ربكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاتووم خه‌ڵكی له‌ ئاو هه‌ڵده‌كێشم.»
32یه‌حیا شایه‌تی دا: «بینیم ڕۆحی پیرۆز وه‌ك كۆترێك له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ و له‌سه‌ری نیشته‌وه‌. 33من نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشم، پێی گوتم: ”ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕۆحی پیرۆز دێته‌ خواره‌وه‌ و له‌سه‌ری ده‌نیشێته‌وه‌، ئه‌و له‌ ڕۆحی پیرۆزتان هه‌ڵده‌كێشێت#1‏:33 به‌ واتای شوشتن دێت بۆ پاكبوونه‌وه‌ له‌ گوناه به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز..“ 34خۆم بینیم و شایه‌تیم دا كه‌ ئه‌مه‌ كوڕی خودایه‌.»
قوتابییه‌ یه‌كه‌مینه‌كان
35بۆ به‌یانی دیسان یه‌حیا له‌گه‌ڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوه‌ستا بوو، 36عیسای بینی ده‌ڕۆیشت، گوتی: «ئه‌وه‌تا به‌رخی خودا!»
37دوو قوتابییه‌كه‌ گوێیان لێی بوو كه‌ وای گوت، دوای عیسا كه‌وتن. 38عیسا ئاوڕی دایه‌وه‌ و بینی به‌دوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان ده‌وێت؟» پێیان گوت: «ڕابی، له‌كوێ ده‌مێنیته‌وه‌؟» ڕابی واته‌ مامۆستا.
39پێی فه‌رموون: «وه‌رن، ته‌ماشا بكه‌ن.» له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وانیش ڕۆیشتن و بینییان له‌كوێ ده‌مایه‌وه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ش له‌گه‌ڵی مانه‌وه‌، نزیكه‌ی كاتژمێر چواری#1‏:39 یۆنانی: كاتژمێری ده‌، به‌ كاتی یۆنانی.پاش نیوه‌ڕۆ بوو.
40ئه‌ندراوسی برای شیمۆن په‌ترۆس، یه‌كێك بوو له‌و دووانه‌ی كه‌ گوێیان له‌ یه‌حیا بوو و دوای عیسا كه‌وتن. 41یه‌كه‌م جار ئه‌ندراوس چوو شیمۆنی برای دۆزییه‌وه‌ و پێی گوت: «مه‌سیحمان#1‏:41 یۆنانی: مه‌سیا. دۆزییه‌وه‌.» واته‌ ده‌ست‏نیشانكراو. 42ئینجا شیمۆنی هێنایه‌ لای عیسا. عیساش ته‌ماشای كرد و فه‌رمووی: «تۆ شیمۆنی كوڕی یۆنای، به‌ڵام به‌ كێفاس#1‏:42 وشه‌یه‌كی ئارامییه‌ به‌ واتای به‌رد، له‌ یۆنانیش په‌ترۆس. ناو ده‌بردرێیت.» كێفاس واته‌ په‌ترۆس.
43بۆ به‌یانی عیسا ویستی بچێته‌ جه‌لیل، فیلیپۆسی دۆزییه‌وه‌، پێی فه‌رموو: «دوام بكه‌وه‌.»
44فیلیپۆس خه‌ڵكی بێت‌سه‌یدا بوو، شاره‌كه‌ی ئه‌ندراوس و په‌ترۆس. 45فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییه‌وه‌، پێی گوت: «ئه‌وه‌ی كه‌ موسا له‌ ته‌ورات و پێغه‌مبه‌رانیش له‌ په‌ڕتووكه‌كانیان له‌سه‌ریان نووسیوه‌ دۆزیمانه‌وه‌، عیسای كوڕی یوسفی خه‌ڵكی ناسیره‌یه‌.»
46ناتانئیل پێی گوت: «ئایا له‌ ناسیره‌ شتی چاك هه‌ڵده‌كه‌وێ؟» فیلیپۆس پێی گوت: «وه‌ره‌ و ببینه‌.»
47عیسا ناتانئیلی بینی بۆ لای دێت، ده‌رباره‌ی فه‌رمووی: «ئه‌وه‌تا ئیسرائیلی به‌ ڕاستی، فێڵی تێدا نییه‌!»
48ناتانئیل پێی گوت: «چۆن ده‌مناسیت؟»
عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «پێش ئه‌وه‌ی فیلیپۆس بانگت بكات، له‌ژێر دار هه‌نجیره‌كه‌ بوویت، تۆم بینی.»
49ناتانئیل وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «ڕابی، تۆ كوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!»
50عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «باوه‌ڕت هێنا، چونكه‌ پێم گوتیت له‌ژێر دار هه‌نجیره‌كه‌ تۆم بینی؟ شتی گه‌وره‌تر ده‌بینیت!» 51ئینجا پێی فه‌رموو: «ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، ده‌بینن ئاسمان كراوه‌ته‌وه‌ و فریشته‌ی خوداش له‌سه‌ر كوڕی مرۆڤ#1‏:51 كوڕی مرۆڤ: مه‌سیح به‌م نازناوه‌ خۆی ده‌ناسێنێت. بڕوانه‌دانیال 7‏:13‏-14.‏‏ سه‌رده‌كه‌ون و داده‌به‌زن.#1‏:51 بڕوانه‌ په‌یدابوون 28‏:12‏‏.»