YouVersion Logo
Search Icon

مه‌رقوس 16

16
1 كه‌ شه‌ممه‌ به‌سه‌رچوو، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و سالومه‌، بۆنوبه‌رامیان كڕی تاكو بچن و چه‌وری بكه‌ن. 2 له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، به‌یانی زوو له‌گه‌ڵ خۆر هه‌ڵاتن، هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌. 3 به‌ یه‌كتریان ده‌ووت: “كێ به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ گلۆر ده‌كاته‌وه‌؟” 4 كه‌ سه‌یریان كرد، بینییان به‌رده‌كه‌ گلۆر كراوه‌ته‌وه‌! هه‌رچه‌نده‌ زۆر گه‌وره‌ بوو. 5 كاتێ چوونه‌ نێو گۆڕه‌كه‌، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، پۆشاكێكی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان. 6 پێی وتن: “مه‌تاسێن! ئێوه‌ به‌ شوێن ئیشۆعی ناسڕه‌تیی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه‌! لێره‌ نییه‌. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا. 7 به‌ڵام بڕۆن به‌ قوتابییه‌كانی و به‌ په‌تڕۆس بڵێن: ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ گلیلا، وه‌ک پێی فه‌رموون له‌وێ ده‌یبینن”. 8 خێرا ده‌رچوون و له‌ گۆڕه‌كه‌ هه‌ڵاتن. چونكه‌ له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به‌ كه‌س نه‌ووت، چونكه‌ ده‌ترسان.
9 دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی زوو له‌ یه‌كه‌می هه‌فته‌دا ئیشۆع هه‌ستایه‌وه‌، یه‌كه‌مجار بۆ مه‌ریه‌می مه‌گدانی ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی حه‌وت شه‌یتانی لێی ده‌ركردبوو. 10 ئه‌ویش چوو و به‌وانه‌ی وت كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون، شیوه‌نیان ده‌گێڕا و ده‌گریان. 11 كاتێ بیستیان ئیشۆع زیندووه‌ و ئه‌م بینیویه‌تی، ‌بڕوایان نه‌كرد.
12 دوای ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ دووان له‌وان ده‌ركه‌وت، كاتێ بۆ ده‌شتوده‌ر به‌ڕێوه‌ بوون. 13 جا چوون و به‌وانی دیكه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بڕوایان پێ نه‌كردن.
14 پاشان بۆ یازده‌كه‌ ده‌ركه‌وت، كاتێ له‌سه‌ر خوان بوون، له‌به‌ر بێباوه‌ڕی و دڵڕه‌قییان سه‌رزه‌نشتی كردن. چونكه‌ بڕوایان به‌وانه‌ نه‌كرد كه‌ دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بینیبوویان.
15 پێی فه‌رموون: “بڕۆنه‌ هه‌موو جیهان و ئینجیل بۆ هه‌موو ئافریده‌كان ڕابگه‌یێنن. 16 ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنێ و عه‌ماد ده‌كرێ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه‌ باوه‌ڕ ناهێنێ، تاوانبار ده‌كرێت. 17 ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ ناوی من شه‌یتان ده‌رده‌كه‌ن و به‌ زمانی نوێ ده‌دووێن، 18 به‌ ده‌ستیان مار ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ژه‌هرێكی كوشنده‌ش بخۆنه‌وه‌ زیانیان پێ ناگات، ده‌ست له‌سه‌ر نه‌خۆش داده‌نێن و چاک ده‌بنه‌وه‌”.
19 دوای ئــــه‌وه‌ی پــــه‌روه‌ردگــــار ئــــه‌مــــانــــه‌ی پـــێ فـــه‌رمــــوون،
بـه‌رزبووه‌وه‌ بۆ ئـاسـمـان و له‌ لای ڕاسـتی خـودا دانـیـشـت.
20 ئه‌وانیش چوون و له‌ هه‌موو لایه‌ک بانگه‌وازیان كرد،
په‌روه‌ردگاریش له‌گه‌ڵیان كاری ده‌كرد و
به‌ په‌رجوه‌كانی پشتگیری
وشه‌كه‌ی ده‌كرد.
ئامین.

Currently Selected:

مه‌رقوس 16: PNTZS

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy