YouVersion Logo
Search Icon

مه‌تته‌ی 3

3
1 له‌و ڕۆژانه‌دا، یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار له‌ ده‌شتی ئیهوود هات و موژده‌ی ده‌دا و، 2 ده‌یفه‌رموو: “تۆبه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه‌”. 3 ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا ده‌رباره‌ی وتراوه‌: {ده‌نگی هاوارگه‌رێک له‌ ده‌شتوده‌ره‌وه‌‌ دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده‌ بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن”}. 4 ئه‌م یوخه‌ننه‌نه‌ پۆشاكی له‌ مووی وشتر بوو، كه‌مه‌ری به‌ پشتێنێكی چه‌رم ده‌به‌ست، خواردنیشی كوللـه‌ و هه‌نگوینی كێوی بوو. 5 له‌و كاته‌دا یروشلایم و هه‌موو ئیهوود و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كانی یوردنه‌ن ده‌رچوون بۆ لای و 6 له‌سه‌ر ده‌ستی له‌ ڕووباری یوردنه‌ن عه‌ماد ده‌كران و دانیان به‌ گوناهه‌كانیان ده‌نا.
7 كه‌ بینی زۆر له‌ په‌ڕیشی و زادوقی بۆ عه‌ماده‌كه‌ی دێن، پێی فه‌رموون: “ئه‌ی بێچوی ماران، كێ ڕێگای پیشانداون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟ 8 به‌رهه‌مێک بده‌ن له‌ تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه‌. 9 بیرمه‌كه‌نه‌وه‌ به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه‌. چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه‌ ڕۆڵه‌ بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات. 10 ئێستاش ته‌ور خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته‌كان، هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات، ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێ ده‌درێته‌ نێو ئاگر. 11 من بۆ تۆبه‌كردن به‌ ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له‌ من به‌هێزتره‌، شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیم پێڵاوه‌كانیشی هه‌ڵگرم. ئه‌و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ ئاگر عه‌مادتان ده‌كات. 12 ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له‌ عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كایه‌كه‌ به‌ ئاگرێكی نه‌كوژاوه‌ ده‌سووتێنێ”.
13 ئینجا ئیشۆع له‌ گلیلاوه‌ بۆ‌ یوردنه‌ن هات بۆ لای یوخه‌ننه‌ن، تا له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌ماد بكرێت. 14 به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن نه‌یهێشت و فه‌رمووی: “من پێویستیمه‌‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ عه‌ماد بكرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟” 15 ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئێستا ڕێگا بده‌، چونكه‌ ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌ هه‌موو خوداناسییه‌ک ته‌واو بكه‌ین”. ئینجا ڕێی پێ دا. 16 كاتێ ئیشۆع عه‌ماد كرا، یه‌كسه‌ر له‌ نێو ئاوه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌. ئاسمانانی بۆ كرایه‌وه‌ و بینی ڕووحی خودا وه‌ک كۆترێک هاته‌ خواره‌وه‌ و هاته‌ سه‌ری. 17 ده‌نگێكیش له‌ ئاسمانانه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم”.

Currently Selected:

مه‌تته‌ی 3: PNTZS

Highlight

Share

Copy

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in

YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy