1
مه‌تته‌ی 7:7
پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی
داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه. له‌ده‌رگابده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه.
Compare
Explore مه‌تته‌ی 7:7
2
مه‌تته‌ی 8:7
چونكه هه‌ر كه‌سێک داوا بكات، وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت، ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگابدات، لێی ده‌كرێته‌وه.
Explore مه‌تته‌ی 7:8
3
مه‌تته‌ی 24:7
جا هه‌ر كه‌سێک گوێی له‌م وتانه‌م بێت و په‌یڕه‌وی بكات، وه‌ک پیاوێكی دانا وایه كه خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نابێت.
Explore مه‌تته‌ی 7:24
4
مه‌تته‌ی 12:7
كه‌واته له هه‌ر شتێك‌دا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه ئه‌مه‌یه ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران.
Explore مه‌تته‌ی 7:12
5
مه‌تته‌ی 14:7
چه‌ند ته‌سكه ده‌رگا و ته‌نگه ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و ژیان ده‌بات، كه‌م كه‌سیش ده‌یدۆزێته‌وه.
Explore مه‌تته‌ی 7:14
6
مه‌تته‌ی 13:7
له ده‌رگای ته‌سک بڕۆنه ژووره‌وه، چونكه ده‌رگایه‌كی به‌رین و ڕێگایه‌كی پانه ئه‌وه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات، زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیدا ده‌چنه ژووره‌وه.
Explore مه‌تته‌ی 7:13
7
مه‌تته‌ی 11:7
جا كه ئێوه‌ی به‌دكار ده‌زانن دیاریی باش به ڕۆڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا باوكتان كه له ئاسماناندایه چه‌ند شتی باشتر ده‌داته ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن!
Explore مه‌تته‌ی 7:11
8
مه‌تته‌ی 1:7-2
“حوكم مه‌ده‌ن تاكو حوكم نه‌درێن. چونكه به‌و حوكمه‌ی ده‌یده‌ن حوكم ده‌درێنه‌وه، به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌یپێون، بۆتان ده‌پێورێته‌وه.
Explore مه‌تته‌ی 7:1-2
9
مه‌تته‌ی 26:7
هه‌ر كه‌سێكیش گوێی له‌م وتانه‌م بێت و په‌یڕه‌وی نه‌كات، وه‌ک پیاوێكی نه‌زان وایه خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لم بنیاد نابێت.
Explore مه‌تته‌ی 7:26
10
مه‌تته‌ی 3:7-4
بۆچی پووشی نێو چاوی براكه‌ت ده‌بینیت، به‌ڵام سه‌رنجی كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ناده‌یت؟ یان، چۆن به براكه‌ت ده‌ڵێی: با پووشه‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنم، كه‌چی كاریته له‌نێو چاوی خۆتدایه؟
Explore مه‌تته‌ی 7:3-4
11
مه‌تته‌ی 15:7-16
ئاگادار بن له پێغه‌مبه‌رانی درۆزن، كه له پێستی به‌رخدا بۆ لاتان دێن، به‌ڵام له‌نێوه‌وه گورگی دڕنده‌ن! به به‌رهه‌میان ده‌یانناسن. ئایا ترێ له دڕک ده‌ڕنن؟ یان هه‌نجیر له چقڵ؟
Explore مه‌تته‌ی 7:15-16
12
مه‌تته‌ی 17:7
به‌م شێوه‌یه هه‌ر دره‌ختێكی باش به‌رهه‌می باش دروست ده‌كات، دره‌ختی خراپیش به‌رهه‌می خراپ دروست ده‌كات.
Explore مه‌تته‌ی 7:17
13
مه‌تته‌ی 18:7
دره‌ختی چاک ناتوانێت به‌رهه‌می خراپ دروست بكات و دره‌ختی خراپیش ناتوانێت به‌رهه‌می باش دروست بكات.
Explore مه‌تته‌ی 7:18
14
مه‌تته‌ی 19:7
هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات ده‌بڕدرێته‌وه و فڕێ ده‌درێته نێو ئاگر.
Explore مه‌تته‌ی 7:19
YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy
Home
Bible
Plans
Videos